فرۆشی دۆلاری بانكی مەركەزی بە رێژەی 124% بەرزبووەوە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی 233 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، ئەمەیش بە بەراورد بە دوێنێ‌ بە رێژەی 124% خستەڕووی دۆلاری زیاد كردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 28/شوبات/2023 ماڵپەڕی شەفەق نیوز بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بە رێژەیەكی بەرز دۆلاری خستووەتەڕوو، بڕەكەی 233 ملیۆن و 921 و 34 دۆلار بووە، كە ئەمەیش بە بەراورد بە دوێنێ‌ 124% زیادی كردووە، چونكە دوێنێ‌ دووشەممە 104 ملیۆن دۆلار بووە.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بڕیاری دا، ژمارەی ئەو شوێنانە زیاد بكرێن كە دۆلار بە نرخە فەرمییەكەی دەفرۆشن. 

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە، كێشەی دۆلار بەرانبەر بە دینار دروست بووە، بەهۆی رێكاریی نوێی ئەمریكاوە بۆ پێدانی دۆلار بە عێراق، دواجار حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندی بڕیاریان دا نرخی هەر دۆلارێك بە هەزار و 305 دینار دیار بكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین