قەبارەی بودجەی عێراق كەم كراوەتەوە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، لە ئەنجامی گفتوگۆكانەوە قەبارەی بودجەی گشتی ئەمساڵ 2023، لە 220 ترلیۆن دینارەوە بۆ 196 ترلیۆن كەمكراوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 28/ شوبات/2023 عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی مەدای عێراقی روونكردووەتەوە، ئەو بودجەیەی كە لە لایەن حكومەتەوە ئامادەدەكرێت زۆر جیاوازترە لە بودجەی ساڵانی پێشوو. دەشڵێ‌، "بەهۆی دوایین مشتومڕ و گفتوگۆ لەسەر بودجە، قەبارەكەی بۆ 196 ترلیۆن دینار كەم كراوەتەوە".

ئەو پەرلەمانتارە روونی دەكاتەوە كە پێشتر 220 ترلیۆن دینار بوو، بەڵام ئەمە لەسەر بنەمای ئەوە دەستنیشان كرا بوو كە هەر دۆلارێك بە هەزار و 450 دینار بێت، بەڵام ئەم جارە لەسەر بنەمای دۆلارێك بە هەزار و 300 دینار بێت.

عەتوان عەتوانی لە لێدوانەكەی دووپاتی دەكاتەوە، ئەو 196 ترلیۆن دینارە ژمارەی كۆتایی نییە و گۆڕانكاری بەسەر دێت، بە تایبەتی دەزانرێت هێشتا رێككەوتنی كۆتایی لەنێوان هەولێر و بەغدا نەكراوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین