ئەردۆغان ئاماری رزگاركراوانی ژێر داروپەردووی بوومەلەرزەكەی راگەیاند
نوچەنێت
ئەمڕۆ دوو شەممە (20/شوبات/ 2023) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە سەرۆك كۆماری توركیا لەناوەندی هەماهەنگی كارەساتەكان رایگەیاند، لە قۆناغی یەكەم (100) هەزار خانوونی سەفەری بۆ ناوچە وێرانەكان ئامادەكراوە، ئەگەر پێویستی كرد ئەو ژمارەیە بۆ (200) هەزار بەرز دەكرێتەوە، لە ماوەی ساڵێكیش ئەو هاووڵاتیانەی لە خیوەت یاخود خانوەكانی پێشووییان دەژین دەگوازرێنەوە بۆ شوقەی هەمیشەیی.
سەبارەت بە هەوڵەكانیسیان بۆ خەمڵاندنی زیانەكان سەرۆك كۆماری توركیا توركیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە پرۆسەكە لە كۆتایی كارەكانی دایە.
دەربارەی پڕۆسەی دەستپێكردنی ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەش سەرۆك كۆماری توركیا بەڵێنی دا لەسەرەتای مانگی داهاتوو، لە ویلایەتی ئیلانزیگ سێ هەزار و (750) و لە ویلایەتی ئەدەنە دوو هەزار و (500) و لە كیلیس (250) شوقە دروستبكەن.
هەروەك بەڵێنی هەر لە مانگی داهاتوو (40) هەزار و (426) لە هاتای، (45) هەزار لە مەرەش و (25) هەزار و (882) لە ئەدی یەمان، (18) هەزار و (544) شوقە لە غازی عەنتاب دروست بكەن.
ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە پڕۆسەی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ئەو شوێنانە بەگوێرەی پێویست دەبێت، بەشێوەیەك دەبێت لەگەڵ كلتووری ناوچەكە گونجاو بێت.
ئەو خانوانەی دروست دەكرێنەوە لەو ناوچانە ژمارەی نهۆمەكانی لە سێ یاخود چوار نهۆم لەگەڵ ژێرزەمین زیاتر نابێت.
سەرۆكی توركیا هۆشداری دا ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت ئەو دۆخەی ئێستا بۆ بەزركردنەوەی نرخی پێداویستییە سەرەكییەكان لەو ناوچانە بقۆزنەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment