سەعدى پیرە: سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک پەیامی گرنگی بەرپرسانی وڵاتانی پێیە کوردستانی

نوچەنێت:

بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى پارتى ڕایدەگەیێنێت، لەم زوانە لایەنە سیاسییەکان کۆدەبنەوە. سەعدی پیرە دەڵێت، چاوەڕێى کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیى هەرێمین.

ئەمڕۆ دووشەممە (20/شوبات/2023) جەعفەر ئیمێنکی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتى کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەکان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان دەستپێدەکەنەوە، بۆ دیاریکردنى کاتى ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانى کوردستان.

بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی ئاماژە بەوەدەکات، ئامانجى سەرەکى کۆبوونەوەکان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنە لەم ساڵەدا.

پەیوەست بە کۆبوونەوەى لایەنە سیاسییەکان و کاتى هەڵبژاردنەکان، سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، چاوەڕێین لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم لەبارەی پرسەکانی هەڵبژاردن و پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ نێو حکومەت گفتوگۆ بکەین.

 دەشڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسى ئاسایشى میونشن کۆمەڵێک پەیامی گرنگی سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتانی پێیە و دەمانەوێت هەڵوێستی ئەوان بزانین.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین