تا دوو ساڵى تر چاودێریى بەنداوى خنس دەکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

بەنداوی خنس كە توانای گلدانەوەی حەوت ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، بە سنوورى پارێزگاى دهۆک سەرجەم کارەکانى تەواو بووە و ئێستا لە قۆناغى  دەست بە تاقیكردنەوەی تۆکمەیی و بەرگریی بەنداوەکە كراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (20/شوبات/2023) پێگەی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بڵاویکردەوە، بەنداوى خنس پارێزگای دهۆك، لە قۆناغی كۆتایی و تاقیكردنەوەدایە كە توانای گلدانەوەی حەوت ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و گرنگی بۆ كەرتی كشتوكاڵ، سامانی ئاژەڵ، كەرتی گەشتوگوزاری و ئاوی ژێر زەوی دەبێت.

فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک دەڵێت، "بەنداوی خنس هەموو كارێكی تەواو كراوە و دەست بە تاقیكردنەوەی تۆکمەیی و بەرگریی بەنداوەکە كراوە؛ لەبەر ئەوە ئەمساڵ پڕ لە ئاو كراوە و لەڕێی لیژنەیەکەوە چاودێریی كەموكوڕییەكانی دەكرێت."

بەنداوى خنس لە دهۆک دەکەوێتە سنوورى قەزاى شێخان، لە (2010) دەستى بەکارەکانى کراوە، لە (2022) توانرا تەواو بكرێت، بەڵام بۆ دڵنیابوون لە هەموو ئەو كارانەی تیایدا كراوە، تا دوو ساڵ چاودێری دەكرێ. 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین