توركیا كاری گەڕانی لە نۆ ناوچە كۆتایی پێهێنا
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (19/ شوبات/ 2023) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە دەستەی (ئافاد) كاری گەڕان و پشكینینی لە هەموو نۆ ناوچە وەستاندووە، جگە لە مەرەش و هەتای، تا ئێستا كاركردن تێیدا بەردەوامە.
سەبارەت بە ئاماری قوربانیانیش یونس سیزار رایگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتۆتە (40) هەزار و (689) كەس.
لە بەشێكی تری قسەكانشی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە سەرجەم دامەزراوە و دەستەكانی توركیا هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە بۆ لادانی داروپەردووەكان، بۆ ئەم مەبەستەش زیاتر لە (20) هەزار كرێكار سەرقاڵی گەڕان و جێبەجێكردنی كارەكانیانن.
سەبارەت بە كەمپەكانیش لە ناوچەكان رایگەیاند، (250) هەزار كەمپی نیشتەجێبوونمان دروستكردووە لە ماوەیەكی نزیك ئەو ژمارەیە دەگاتە (300) هەزار كەمپ.
سیزار ئاماژەی بەوەكرد، بەڕیوەبەرایەتی ئافاد ئامانجی ئەوەیە لە ماوەی دوو ساڵ (100) هەزار خانوو تەواو بكات.
لەبارەی شێوازی گەیاندنی هاوكارییەكانیش گوتی، (75) فڕۆكە و (178) هێلیكۆپتەر هاوكارییەكان بۆ زیانلێكەوتووان دەگوازنەوە، (250) چێشخانەی گەڕۆكمان تەرخان كردووە، (100) ئۆتۆمبێل خواردن دابەش دەدەن، هەروەها (400) نانەواخانەی گەرۆك نان دەگەیێننە خەڵكی ئەو ناوچانە.
لەبەشێكی تری قسەكانی گوتی، تا ئێستا (12) ملیۆن و (857) سەبەتە خۆراك و نزیكەی (50) ملیۆن ژەمەخواردن دابەشكراوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment