دوای بوومەلەرزەكەی توركیا زیاتر لە (10) هەزار ئاوارە گەڕانەوە سووریا
نوچەنێت
ئەمرۆ یەكشەممە (19/شوبات/ 2023) ماڵپەڕی (عەرەبی 21) بڵاویكردەوە وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند، دوای ئەو بوومەلەرزەی (11) ناوچەی توركیای گرتەوە، ئاوارەكانی سووریا بەرەو وڵاتیان خۆیان دەگەڕێنەوە.
خەڵوسی ئاكار رەتیكردەوە هیچ شەپۆلێكی نوێی پەنابەران لەناو خاكی سووریاوە بەرەو سنوورەكانی توركیا بەڕیكەوتبن، جەختیشی هیچ پەنابەرێكی سووری نە لەسەر سنوورەكان و نە لەدەروازەكان روویان لە خاكی وڵاتەكەمان نەكردووە.پێشتر رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی بڵاویكردەوە هەزاران سووری لە سنوورەكان سەرەیان گرتووە هەوڵی گەڕانەوە بۆ سووریا دەدەن، تەنانەت ئەگەر بە شێوەیەكی كاتیش بێت.
بەگوێرەی لێدوانی وەزیری بەرگری توركیا ئەو كەسانەی كەسوكار و شوێنی مانەوەیان بەهۆی ئەو بوومەلەرزە لەدەستداوە بەخواستی خۆیان گەڕاینەوە سووریا.
سەبارەت بە ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا گەڕاینەوە ئاكار ئاماژەی بەوە كرد، تا ئێستا (10) و (633) كەس بەخواستی خۆیان گەڕاینەوە.
لەدوای ساڵی (2011) بەهۆی شەڕی سووریا زیاتر لە چوار ملیۆن كەس لە سووریاوە ئاوارەی توركیا بوونە، بەشێك لەو كەسانەی بەهۆی ئەو بوومەلەرزە گیانیان لەدەستداوە ئاوارەی سووریان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment