ميدياكانى توركيا چۆن ده‌ڕوانه سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ توركيا
ئامادەكردنى: دنيا ئەحمەد
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ردانێكێدا بۆ غازى عه‌نتاب كه به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى مه‌ڕه‌ش ده‌پارێزگاى توركياو باكوورى كوردستانى گرته‌وه و زيانێكى زۆرى به‌و ناوچانه گه‌ياندبوو.
ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ غازى عه‌نتاب سه‌ردانى سه‌رۆكى دامه‌زراوى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى (ئافاد)ى كرد، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌م دامه‌زراوه‌يه باسى له باروودۆخى ناوچه‌كه و دواين كاره‌كانى ئه‌و ده‌زگايه كرد.
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه نێچيرڤان بارزانى له لێدوانێكدا له غازى عه‌نتاب رايگه‌ياند، ئێمه هاتووينه‌ته ئێره بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ميلله‌تى توركيا پێكه‌وه ئازاره‌كان دابەش بكەين، خودا له‌وانه‌ش خۆشبێت كه به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه گيانيان له‌ده‌ستداوه و خودا شيفاى برينداره‌كانيش به‌خێرايى بدات.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، توركيا هه‌مووكات له رۆژه سه‌خته‌كان له‌لاى ئێمه‌بووه و هاوكارى ئێمه‌ى كردووه، ئێمه هه‌ست به‌و ئازاره ده‌كه‌ين كه له توركيا داهه‌يه وه‌كو هاوخه‌مييه‌ك بۆ ئه‌م كاره‌ساته له‌هه‌ندێك شوێنى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند بۆنه‌يه‌كمان ئه‌نجام نه‌داوه.
بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له‌پاش بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا له چوارچێوه‌ى تواناى خۆماندا هاوكاريمان گه‌ياندووه و به‌رده‌واميش ده‌بين و گوتيشى، ئێمه به‌و داهاته كه‌مه‌مان ويستمان هاوكارى و وه‌فاى خۆمان بۆ ميلله‌تى توركيا پێشكه‌ش بكه‌ين. ئينشائەڵا ئه‌م رۆژه ناخۆش و بارودۆخه سه‌ختانه له رابردوو تێده‌په‌رێنن من دڵنيام حكومه‌تى توركيا به شێوه‌يه‌كى جددى به‌رپرسيارييەتي ئه‌م كارەساتەى له ئه‌ستۆ گرتووه، توركيا وڵاتێكى گه‌وره‌يه و دڵنيام به هه‌وڵێكى زۆره‌وه له‌م كێشه‌ييه ده‌ربازى ده‌بێت. هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه هاوكارى لێقه‌وماوان ده‌كه‌ن و كارييان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن."
نێچيرڤان بارزانى له‌پاش سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ غازى عه‌نتاب سه‌ردانى قه‌زاى ئيسلاحيه‌ى كرد و سه‌ردانى ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى ئافاد و ئه‌و تيمه‌ى كرد كه له‌لايه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ناردرابوو بۆ گه‌ران وهاوكارى و رزگاركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى له ژێر بينا و باڵه‌خانه‌كان بابوون.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دواى سه‌ردانه‌كه‌ى لە لێدوانێێكى رۆژنامەوانى گوتى، ئێمه لێره‌ين هاتووين بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين په‌يامى سه‌ره‌خۆشى خۆمان بۆ ميلله‌تى تورك و ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تى توركيا رابگه‌ينين.
نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئازارى ئێوه ئازارى ئێمه‌يه، رۆژه ناخۆشه‌كانى ئێوه رۆژى ناخۆشى ئێمه‌يه. ئه‌و رۆژانه‌ى پێويستمان به هاوكارى بوو حكومه‌تى توركيا و ميلله‌تى توركيا هه‌مووكات هاوكارمان بووه، ئێمه لێره‌ين بۆئه‌وه‌ى هاوبه‌شى ئازاره‌كانتان بين و وه‌فا و سۆزى خۆمان بگه‌ينين و داواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداره‌كان ده‌خوازين و توركيا و حكوومه‌ته به‌هێزه‌كه‌ى ئه‌و رۆژه پڕ له ئازارانه به‌جێده‌هێڵن.
بارزانى له لێدوانه‌كه‌يدا زۆر سوپاسى ده‌زگاى بارزانى كرد بۆ هه‌ماهه‌نگى و هاوكارييه‌كانى حكه‌مه‌تى هه‌رێم و رايگه‌ياند، ئه‌و خێزان و مرۆڤانه‌ى ڕووبه‌رووى ئه‌م كاره‌ساته بۆنه‌ته‌وه ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستمان بێت بۆيان ده‌كه‌ين، خودا هاوكارى هه‌مووتان بێت ئێوه له‌رۆژه سه‌خته‌كان هاوكارى ئێمه‌تان كرد و ده‌رگاى ماڵه‌كانتان بۆ ئێمه كرده‌وه و ئه‌مرۆش ئێمه ئه‌وه‌ى له تواناماندا بێت ده‌بێت ئه‌نجامى بده‌ين، پارێزگاكانى هه‌ولێرو دهۆك و سلێمانى و هه‌موو پارێزگاكان هاوبه‌شى خه‌متانن دڵ و رووحى ميلله‌ته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئێوه‌يه لێره‌دا خودا سه‌بر به ئێوه بدا ئه‌و رۆژه ناخۆشانه تێده‌په‌رێنن."
له لايه‌كيترەوە ماڵپه‌رى (جمهوريه‌ت) بڵاويكرده‌وه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى غازى عه‌نتاب و ده‌زگاى ئافادى كرد.
نێچيرڤان بارزانى له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ غازى عه‌نتاب كه به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌ى (7.7و7.6) پله له مه‌ڕه‌ش و ده‌پارێزگاى توركيا و باكوورى كوردستانى گرته‌وه و سه‌ردانى ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى ئافادى كرد، له‌لێدوانێكدا رايگه‌ياند، "هه‌موو دوعاكانمان له‌گه‌ڵ توركيايه، ميلله‌تى توكياو حكوومه‌ته‌كه‌ى دڵنيام له‌ژێر ئه‌و ناخۆشى كاره‌ساته سه‌خته دێنه ده‌رو داواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداره‌كان ده‌خوازم خوداى گه‌وره له مردووه‌كان خۆشبێت."
ئاژانسى هه‌واڵى ئيهاى توركيا بڵاويكرده‌وه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى غازى عه‌نتابى كرد كه به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه زيانێكى زۆر به‌و ناوچانه كه‌وتووه.
نێچيرڤان بارزانى له لێدوانێكدا رايگه‌ياند، له ئێستادا له‌هه‌موو ماڵێكى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌يه‌ك هه‌يه به هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى توركيا و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ده‌رده‌برين بۆ قوربانيانى بوومه‌له‌رزه‌كه، له هه‌رێمى كوردستان هه‌ركاتێك كێشه‌يه‌ك ياخود قه‌يرانێك روويداوه ميلله‌تى توركيا و ده‌وله‌تى توركيا له‌گه‌ڵمان بوونه، ئێمه ئاماده‌يى خۆمان ده‌رده‌برين له‌و پرۆسه‌يه‌دا بۆ هه‌موو هاوكارييه‌ك بۆئه‌وه‌ى بتوانين له قووڵايى دڵمان هه‌ست به‌و ئازاره‌ى توركيا بكه‌ين. توركيا ده‌وڵه‌تێكى به‌هێزه وه سه‌رۆك كۆمارێكى به هێزى هه‌يه دڵنيام به‌شێوه‌يه‌كى زۆر به‌هێز و به‌باشترين شێوه له‌م قه‌يرانه دەرباز دەبێت.
ماڵپه‌رى (حووريه‌ت) بڵاويكرده‌وه، سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ غازى عه‌نتاب كه به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه زيانى زۆر به‌م شاره كه‌وتووه
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى عێراق له‌سه‌ردانێكدا بۆ غازى عه‌نتاب و ئه‌و ناوچانه‌ى كه به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌وه زيانيان به‌ركه‌وتووه سه‌ره‌خۆشى خۆى بۆ كه‌س كارى قوربانييان ده‌ربرى، پێيوايه توركيا به‌ئاسانى له‌م قه‌يرانه ده‌رده‌چێت.
نێچيرڤان بارزانى له‌لايه‌ن ياقوپ جانپۆلات، پارێزگارى بورسا پێشوازى لێكرا و سه‌ردانى ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى ئافادى كرد، له‌سه‌ردانه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكيان تاوتوێ كرد سه‌باره‌ت به دواين كاره‌كانى بوومه‌له‌رزه‌كه.
نێچيرڤان بارزانى هاوخه‌مى خۆى راگه‌ياند، به‌هۆى ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌ى له مه‌ره‌ش و ده‌پارێزگاى توركيا و باكوورى كوردستان روويداوه و رايگه‌ياند، به‌هۆى ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌يه له هه‌رێمى كوردستان چه‌ند بۆنه‌ييه‌كيان دواخستووه‌و و له‌هه‌موو ماڵيكى پارێزگاكانى كوردستان پرسه هه‌يه. بارزانى ئه‌وه‌شى دووپاتكرده‌وه كه ئه‌وه‌ى له توانايياندا هه‌يه هاوكارى توركيا ده‌كه‌ن و به‌رده‌واميش ده‌بن.
هه‌روه‌ها نێچيرڤان بارزانى له لێدوانێكدا رايگه‌ياند، ئه‌مرۆ هۆكارى بوونى ئێمه لێره به‌هۆى ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌وه كه ميلله‌تى توركيا رۆژانى زۆر سه‌خت تێده‌په‌رێنێت هاتووين هاوبه‌شى ئه‌م رۆژه خاخۆشانه‌يان بين. به‌ناوى هه‌موو گه‌له‌كه‌مان سه‌ره‌خۆى له كه‌س و كارى قوربانيان ده‌كه‌م، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم توركيا هه‌مووكاتێك له هه‌موو كێشه‌يه‌كدا له‌لامان بووه هاوكارى ئێمه بووه له‌ناخۆشترين رۆژه‌كاندا توانيويه‌تى شوێنى خۆى له‌لامان بكاته‌وه و پشتگيرى ئێمه‌ى كردووه، هه‌موو هاولاتيانى ئاوچه‌كانى ئێمه هه‌مان ئازارى توركيايان هه‌يه به‌هۆى ئه‌و كاره‌ساته, بۆئه‌وه‌ى هاوبه‌شى ئه‌و رووداوه ناخۆشه‌ى توركيابين هه‌موو بۆنه‌كانى ناوچه‌كانمان دواخستووه. به‌پێى تواناى خۆمان ئه‌وه‌ى له‌توانامان داهه‌بوو كردمان له‌مه‌و به‌دواش به‌رده‌وام ده‌بين له كاره‌كانمان. ئه‌وه‌ى له‌توانايان داهه‌بێت ده‌يكه‌ن ئينشاڵا ئه‌و رۆژه ناخۆشانه له رابردوو ده‌مێنێته‌وه له‌وه‌ش دڵنيام حكوومه‌تى توركيا و سه‌رۆك كۆماريى توركياش له‌م كاره‌ساته ده‌رده‌چێت.
بارزانى دواى لێدوانه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ى به‌ره‌و ناحيه‌ى نورداغى و ئيسلاحيه رۆيشتن.
مالپه‌رى (كۆتا خوڵه‌ك) بڵاويكرده‌وه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى عێراق له‌سه‌ردانێكى بۆ غازى عه‌نتاب كه به‌هۆى ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌ى به "كاره‌تاساتى سه‌ده" ناوده‌بردرێت زيانى زۆرى به‌و شارانه گه‌ياندووه، لێكۆلينه‌وه‌يان له‌و ناوچانه‌كرد.
بارزانى سه‌ردانى هه‌ماهه‌نگى دامه‌زراوى ئافاد كرد كه له غازى عه‌نتاب دامه‌زراوه ، گفتوگۆى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌م دامه‌زراوه‌كرد، زانيارى وه‌رگرت سه‌باره‌ت به دۆخى ئه‌وكه‌سانه كه زيانيان به‌ركه‌وتووه له‌م بومه‌له‌رزه‌يه.
له پاشان لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌نوسان دا، هاتوين لێره هاوبه‌شى خه‌مه‌كانى توركيا بين، سه‌ره‌خۆشى له كه‌س و كارى قوربانيان ده‌كه‌ين هيواى زوو چاكبوونه‌وه له برينداران ده‌خوازين. توركيا له‌هه‌موو رۆژه سه‌خته‌كان له‌لاى ئێمه بووه‌و هاوكارمان بووه ئه‌و كاره‌ساته‌ى له توركيا روويداوه كاريگه‌رى له دڵى ئێمه‌ش دروست كردووه‌و چه‌ند بۆنه‌يه‌كمان له هه‌رێمى كوردستان دواخسته‌وه به‌هۆى ئه‌م كاره‌ساته. به پێى ئه‌و داهاته كه‌مه‌ى خۆمان توانيومانه هاوكارى لێقه‌وماوان و ميلله‌تى توركيا و حكومه‌ته‌كه‌ى تاراده‌يه‌ك بكه‌ين وه به‌رده‌واميش ده‌بين له‌و هاوكارييانه، ئينشاڵڵه ئه‌و رۆژه ناخۆش و سه‌ختانه له رابردوو ده‌مێنێت له‌وه‌ش دڵنيام. حكومه‌تى توركيا به شێوه‌يه‌كى جددى به‌رپرسياره‌تى ئه‌و كاره‌ساته له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، توركيا وڵاتێكى گه‌روه‌يه باوه‌رم وايه به توانايه‌كى به‌هێز ده‌توانێت زاڵ‌بێت به‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ركه قورسه.
هه‌روه‌ها هه‌ريه‌ك له ماڵپه‌ره‌كانى (بورسه ئه‌رێنه و قوبرس توده‌ى و يه‌نى شه‌فاق و توركيا هه‌به‌ر) گرينگى سه‌ردانه‌كه‌ى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيان بڵاوكردۆته‌وه‌و به‌گرينگه‌وه باسيان كردووه و له‌زۆربه‌ى كه‌ناڵه‌كانى توركيا به گرينگه‌وه ڤيديۆى كۆبوونه‌وه‌ى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌رۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا و نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كۆردستانيان گواسته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment