بەفر و باران لە دوو پارێزگاى هەرێمى کوردستان دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پێشبینییەکانى (48) کاتژمێرى بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەگەرى بارینى بەفر و باران هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (15/شوبات/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردەوە، سارد و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان ئاستی هەور زیاتر دەبێت، ئەگەری کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە لە کاتەکانی شەودا.

بەپێى پێشبینى کەشناسى هەرێم، سبەى پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ناوچە سنووریەکان و شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا لەگەڵ ئەگەری بەفر لەسەر ناوچە سنووریەکان لە بەیانی زوودا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت :

هەولێر : 10 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 9 پلەى سیلیزى

دهۆک : 10 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 12 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 10 پلەى سیلیزى

سۆران : 6 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 14 پلەى سیلیزى

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین