لە فڕۆکەخانەکانى هەرێمى کوردستان (100) دۆلار بە (132) هەزار دینارى کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

دواى بڕیارى بەغدا لە بارەى فرۆشتنى دۆلار بە (132) هەزار دینار لە فڕۆکەخانەکان، ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى هەمان بڕیار کەوتەبوارى جێبەجێ کردن.

ئەمڕۆ سێشەممە (14/شوبات/2023)  د. نەرمین مەعروف غفور، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، دواى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر، لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى دۆلار بە (132) هەزار دینار بە گەشتیاران دەفرۆشرێت.

ئەندام پەرلەمانەى عێراق ئاماژەى بەوەشکرد، دوای وەرگرتنی رەزامەندی بانکی ناوەندی عێراق بەفرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران بۆ دەرەوەی وڵات، لە ئەمڕۆوە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیى سلێمانی دەتوانن (100) دۆلار بە (132) هەزار دینار بکڕن.

بەپێى بڕیارەکەى بانکى ناوەنى عێراق، هەر گەشتیارێک دەتوانێ لە ڕێگەى لقى سلێمانى و هەولێرى ئاڕتى بانک تا بڕى حەوت هەزار دۆلار بە (100) دۆلار بکڕێت، وا بڕیاریشە لە دەروازە گومرگییەکانى هەرێمى کوردستانیش جێبەجێ بکرێ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین