سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی شیوعیی چین دەکات. کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك مەسعوود بارزانى پێشوازى لە جوو ڕوی یاریدەدەری وەزیر لە بەشی نێودەوڵەتیی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعیی چین و چوو وەی باڵیۆزی چین لە عێراق و لیو زین یونگ کونسوڵی چین لە شاری ھەولێر و ژمارەیەک بەرپرس و ڕاوێژکاری حزبی شیوعیی چین كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (13/شوبات/ 2023) سەرۆك بارزانى پێشوازى لە شاندێكى باڵاى چين كرد، لەو ديدارە سەرۆکی شاندەکە کورتەیەکی لە سیاسەت و جیھانبینی حزبی شیوعی چین لە دوای کۆنگرەی بیستەمی ئەو حیزبە لەمەڕ بابەتە جیھانی و ھەرێمایەتییەکان و ھەروەھا بارودۆخ و پێشکەوتن و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی وڵاتی چین بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو.

لە بەشێكى ترى ديدارەكە ئاماژەى بە خاڵ و چەمکە ھاوبەشەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی شیوعی چین دا و داواشی کرد کە پەیوەندیەکانی نێوان ھەردوولا پەرە بستێنێت بە تایبەت لە گۆڕینەوەی ئەزموون و شارەزایی لە بواری ئیداری و حوکمڕانی و بازرگانی و ئابووری.

لەبەرانبەردا سەرۆک بارزانی بەخێرھاتنی شاندی میوانی کرد و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان پارتی و حزبی شیوعیی چین جەختی لەوە کردەوە کە پارتی و حیزبی شیوعیی چین بە رەسەنایەتی و بەھێزیی جەماوەریی خۆیان توانیویانە لە ڕێگەی خەباتی خۆیاندا بەسەر کۆسپ و تەحەدیاتی گەورە سەربکەون. 

سەرۆک بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی چین راگەیاند و ھیواشی خواست پارتی و حزبی شیوعی چین میکانیزمی گونجاو بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەردوولا دابنێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین