وەزیری كشتوكاڵی توركیا سەردانی بەنداوەكان دەكات تورکیە

نوچەنێت

وەحید كریچی، وەزیری كشتوكاڵ و دارستانەكانی توركیا دوای بەسركردنەوەی چەند بەنداوێك رایگەیاند، بەنداوەكانی باشووری توركیا هیچ زیانێكیان بەرنەكەوتووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (12/شوبات/2023) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە وەزیری كشتوكاڵی توركیا سەردانی ئەدەنەی كرد لە باشووری وڵاتەكەی دواتر سەردانی چەند بەنداوێكی كرد. سەبارەت بە كاریگەری ئەو بوومەلەرزە لەسەر بەنداوەكان وەحید كریچی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، بەنداوەكانی نزیك لەو ناوچەكانی ئەو بوومەلەرەزە لە باشووری توركیا زیانیان بەرنەكەوتووە.  

دەربارەی ژمارەی بەنداوەكانی ئەو ناوچانە وەزیری كشتوكاڵ ئاماژەی بەوە كرد، ئەو ناوچانەی ئەو بوومەلەزرەی تێیدا روویداوە ژمارەی بەنداوەكانی  (110) بەنداو و (30) دەریاچەی بچووكە، تا ئێستا هیچ مەترسیەك لەسەر ئەو بەنداوانە نییە.

بەگوێرەی قسەكانی وەحید كریچی پسپۆڕانی كاروباری بەنداوەكانی سەر بەحوكمەتی توركیا رۆژانە سەردانی بەنداوەكان دەكەن، بۆ دڵینیابوون لە سەلامەتی ئەو بەنداوانە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین