وەزیری دەرەوەی یۆنان سەردانی توركیا دەكات تورکیە

نوچەنێت

نیكۆس دیندیاس، وەزیری دەرەوەی یۆنان سەردانی ویلایەتی هاتای توركیای و لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو كۆڵاتە كۆبوونەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (12/شوبات/2023) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە وەزیری دەرەوەی توركیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی لەگەڵ نیكۆس دیندیاس رایگەیاند، یۆنان لە وڵاتە سەرەتاییەكانی دوای ئەو كارەساتەبوو بوو دەستپێشخەریی بۆ رەوانەكردنی هاوكارییەكان كرد.

سەربارەت بە سەردانی وەزیری دەرەوەی یۆنانیش بۆ ئەو ناوچانەی تووشی ئەو كارەساتەبوونە، مەولوود چاوشئۆغلۆ جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو سەردانە دەربڕینی هاوسۆزی و گەل و وڵاتی یۆنانە لەگەڵ توركیا.

بەگوێرەی قسەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا یۆنان دەستبەجێ تیمی گەڕان و دەربازكردن و هاوكاری مرۆیی لە رێگەی چەندین فڕۆكەوە رەوانەی ناوچە زیانبەركەوتووەكان كردووە، هەروەك ئاماژەی بەوەش كرد لە (1999) بوولەرزەیەك لە توركیای دا، پاش چەند مانگێك بوومەلەرزەیەك لە یۆنانی دا، هەردوولا زۆر بەخێرایی هاریكاریی یەكترییان كرد.

سەبارەت بە ناكۆكییەكانیش ئۆغلۆ گوتی، هیواخوازم هەوڵەكان بۆ چارەسەكردنی ناكۆكییەكان لە دیدی خۆمانەوە بەشێوەیەكی راستگۆیانە لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بكرێن.

دەربارەی سەردانەكەشی بۆ توركیا وەزیری دەرەوەی یۆنان توركیای بەدۆست ناوبرد و حكومەت و گەلی وڵاتەكەی بە هاوسۆز لەگەڵ گەلی توركیا ناوبرد.

دووشەمەی رابردوو بوومەلەرەزیەك بە پلەی (7.7) پاشان دانەیەكی تر بە پلەی (7.6) چەند ناوچەیەكی توركیا و سووریای گرتەوە هەزاران قوربانی لێكەوتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین