ئەردۆغان ئاماری نوێی قوربانیانی راگەیاند تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، ژمارەی كوژراوانی بوومەلەرزەكە بۆ هەشت هەزار و (574) كەس بەرزبۆوە، بەڵێنی قەرەبووكردنەوەش بە زیانلێكەوتووان دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشتی/شوبات/ 2023) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە سەرۆك كۆماری توركیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ژمارەی كوژراوان بۆ هەشت هەزار و (574) كەس بەرزبۆتەوە. 

سەبارەت بە ژمارەی برینداریش ئەردۆغان لە ویلایەتی مەرەش، كە ناوەندی بوومەلەرزەكانە ئاماژەی بەوە كرد، ژمارەی برینداران گەیشتۆتە (49) هەزار و (233) كەس، هەروەها شەش هەزار و (444) باڵەخانەش لەو (10) یویلاتە رووخاون.

دەربارەی هەوڵەكانیش سەرۆك كۆماری توركیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە هەموو تواناكانمان لەگەڵ شارەوانییەكان فەرمانگەی تایبەت بە بەڕێوەبردنی كارەساتەكان و دۆخی لەناكاو خستۆتەگەڕ.

ئەردۆغان دڵنیاشی دایە زیانلێكەوتووان كە بە تەنیا جێیان ناهێڵێن لەم باریەوە گوتی، با هاونیشتیمانیانمان دڵنابن، بە تەنیا جێیان ناهێڵین، زیانلێكەوتووان دەتوانن جارێ لەو هوتێلانەی لە ویلایەتی ئەنتاڵیا و مێرسین و ئالانیای نزیك لەو ناوچەیە گرێبەستمان لەگەڵ كردوون بمێننەوە. 

سەرۆك كۆماری توركیا گوتیشی، حكومەتی توركیا (10) هەزار لیرە كە دەكاتە نزیكەی (531) دۆلار بە هەر خێزانێكی زیان لێكەوتوو دەدات. 

بەگوێرەی قسەكانی ئەردۆغان هاوشێوەی كارەساتەكانی لە رابردوو شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ناوچەی كارەساتەكانی تر بە هەمان پڕۆژە شوێنی نیشتەجێبوون لە هەر (10) ناوچەی بوومەلەرزەی مەرەش دروست دەكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین