سوتاندنى قورئان و خۆپیشاندانەکانى پەکەکە دۆسیەى ئەندامبوونى سوید لە ناتۆ ئاڵۆزتر دەکات تورکیە

نوچەنێت

مه‌ولوود چاوشئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سه‌باره‌ت به‌ بوونى په‌كه‌كه‌ و سووتاندنى قورئانى پيرۆز له‌ سويد رايگه‌ياند، ئەم ڕێكخراوانه‌ مين له‌سەر رێگاى وڵاتان به‌تايبه‌ت سويد داده‌نێت بۆ‌ ئه‌ندامبوون لە ناتۆ، وە هەڵوێستمان بەرامبەر فينله‌ندا به‌جيا ده‌هێڵينه‌وه‌ به‌ڵام سويد به‌ ئەنقەست پێ له‌م مينانه‌ ده‌نێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە (پێنجی/ شوبات/ 2023) ماڵپه‌رى (T24) بڵاويكرده‌وه‌، مه‌ولود چاوشئۆغڵو، رايگه‌ياند، توركيا (40) ساڵه‌ بەرەنگاری تيرۆر دەبێتەوە، به‌ڵام له‌م بابه‌ته‌دا توركيا وه‌ك پێويست هيچ جۆرە هاوكارى و پشتگيريه‌كى سویدى نەبینووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم وڵاتە بەردەوام ئه‌ندامانى په‌كه‌كه‌ به‌ده‌ورى خۆياندا كۆده‌كه‌نه‌وه‌.  

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ره‌خنه‌ى توندى له‌ سويد گرت و دەڵێت، هه‌موو رۆژێك به‌ وێنه‌ى سه‌ركردەکانى پەکەکە‌ و ئاڵاى ئەم رێكخراوە لە وڵاتى سوید ده‌سورێنه‌وه‌، له‌لايه‌كى تر ده‌ڵێن ئازادييه‌ و رێگه‌ به‌ سوتاندنى قورئانى پيرۆز ده‌ده‌ن، ڕێگه‌ به‌هه‌موو كارێكى خراپ ده‌ده‌ن دژى توركيا، پاشان ده‌ڵێن ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ببينه‌ ئه‌ندامى ناتۆ، ئايا ئه‌مه‌ گونجاوه‌.

هه‌روه‌ها چاوشئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌كه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سويد كه‌ رايگه‌ياند بوو،‌ له‌ ياداشتنامه‌ى سێقۆڵى نێوان توركيا و سويد و فينله‌ندا هيچ پرسێكى ئايينى گفتوگۆى لە بارەوە نەکراوە‌، گوتى، ئایا لەم ياداشتنامه‌یەدا نه‌نووسراوه‌ كه ‌ده‌بێت ئێوه‌ بە وريايى‌ و ئه‌خلاقانیانە هەڵسوکەوت بکەن، باشە ئەوە نه‌نوسراوه‌ کە ده‌بێت رێز له‌ به‌ها و پيرۆزيیه‌كانى خه‌ڵك بگرن، لێتان ده‌پرسم ئايا مەرجە ئه‌م شتانه‌ بنووسرێت، چونکە ئه‌وانە‌ سه‌ره‌تایيترين ئه‌ركى مرۆڤه‌. 

وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووە، ئه‌م ڕێكخراوانه‌ له‌ رێگه‌ى ئه‌م وڵاتانه‌ به‌تايبه‌ت سويد مين داده‌نێن، ئێمه‌ فينله‌ندا جياده‌كه‌ينه‌وه،‌ به‌ڵام سويد به‌ ئه‌نقه‌ست پێ له‌م مينانه‌ ده‌نێت، ئه‌گه‌ر بيه‌وێت ده‌توانێت ئه‌م مينانه‌ پاك بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌سه‌ر خۆتان ماوه‌ته‌وه‌ ده‌توانی پاكى كه‌يه‌وه‌، بەڵام ئه‌گه‌ر به‌سه‌ريدا برۆى پێتدا ده‌ته‌قێته‌وه‌، بۆیە هيچ كه‌س با ڕه‌خنه‌مان لێنه‌گرێ، ناتوانين لەگەڵ وڵاتێکدا بکەین له‌كاتێكدا په‌يمانى خۆى جێبه‌جێنه‌كردووه‌ هه‌ر كاتێك خاڵه‌كانى نێو ياداشتنامه‌كه‌يان جێبه‌جێكرد ئه‌وكات داده‌نيشين.

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو سانا مارين، سه‌رۆك وه‌زيرانى فينله‌ندا و ئۆلف كريستێرسۆن، سه‌رۆك وه‌زيرانى سويد له‌ ستۆكۆڵمى پايته‌ختى سويد كۆبوونه‌وه‌. له‌م دواييانه‌دا ره‌خنه‌كانى توركيا به‌رامبه‌ر به‌ سويد زيادى كردووه‌ و هه‌روه‌ها توركيا گڵۆپى سه‌وزى بۆ فينله‌ندا پێكردووه‌ بۆ بوون به‌ ئه‌ندام له‌ ناتۆ، بەڵام سەرۆکى هەردوو وڵات ‌ دووپاتيانكرده‌وه،‌ لە پرۆسەى هەنگاوەکانى گەیشتن به‌ناتۆ پێكه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام ده‌دەن.

سه‌رۆك وه‌زيرانى فينله‌ندا له‌ لێدوانیکدا گوتى، ناكرێت ئێمه‌ به‌ته‌نيا ببينه‌ ئه‌ندامى ناتۆ، چونكه‌ ئاسايشى هه‌ردوو وڵات په‌يوه‌ستن به‌يه‌كه‌وه‌ و گوتيشى، له‌م بابه‌ته‌دا وڵاتى سويديان واپيشانداوه‌ وه‌ك منداڵه‌ به‌كێشه‌كه‌ى ناو پۆڵه‌ سه‌ره‌تاييه‌كانه‌، هيچ ئه‌م دۆخه‌م به‌دڵ نييه‌ به‌ڕاى من بابه‌ته‌كه‌ ئێستا ئاوانييه‌ له‌په‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو لايه‌كه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ هه‌ردوو وڵات ببنه‌ ئه‌ندامى ناتۆ. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین