تەرمى ئەیوبى (13) ساڵان دۆزرایەوە کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگاى هەولێر ڕایگەیاند، تەرمى "ئەیوب ئەحمەد سەعدوڵڵا، ئەو منداڵە تەمەن 13 ساڵەی گەڕەکى قەرەبووى کەسنەزان، کە ماوەى 13 ڕۆژە شوێن بزر و بێ سەروشوێنە" دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (پێنجى/شوبات/2023) پارێزگاى هەولێر ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە تێیدا دۆزینەوەى تەرمى ئەیوب ئەحمەد تەمەن (13) ساڵان لە ناحیەى کەسنەزان دۆزرایەوە.

 

دەقى ڕاگەیێندراوەکەى پارێزگاى هەولێر:

لە هەڵمەتى چەند ڕۆژەى گەڕان و سۆراغکردنى ئەیوب ئەحمەد سەعدوڵڵا، ئەو منداڵە تەمەن 13 ساڵەی گەڕەکى قەرەبووى کەسنەزان، کە ماوەى 13 ڕۆژە شوێن بزر و بێ سەروشوێنە، بەداخەوە ئەمرۆ یەکشەممە 2023.2.5، لە سنووری ناحییەی کەسنەزان لە لایەن هاوڵاتییەکەوە تەرمەکەى دۆزراوەتەوە و پەیوەندی بە بەرگری شارستانی و پۆلیسەوە کردووە و لەئێستاشدا تەرمەکەی لە پزیشکی دادییە و ڕادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە.

وێراى سەرخۆشیمان لە دایک و باوکى و کەس و کارەکەى، بە پێویستى دەزانین سوپاس و دەستخۆشى لە تیمەکانى (بەرگرى شارستانى، ئاسایش، یەکەىK9ى وەزارەتى پێشمەرگە، تیمی فڕۆکەوانی، پۆلیسى ناوچەکە) بکەین، کە لەماوەى ئەو چەند ڕۆژەى ڕابردوودا خۆنەویستانە و ماندوو نەناسانە لە هەوڵەکانى گەڕان و سۆراغکردنى کاکە ئەیوب بەردەوام بوون.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر

2023.2.5

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین