له‌ ماوه‌ى 30 ساڵ چوار هه‌زار ژن له‌ عێراق كوژراون هەواڵ

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌پێى راپۆرتى هیومان رایتس وۆچ له‌ ساڵى 1991وه‌ تا ئێستا له‌ عێراق چوار هه‌زار ژن به‌ پاساوى "شه‌ڕه‌ف" كوژراون.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ چوارى شوباتى 2023 ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ توندوتیژى دژ به‌ ژنانى عێراق ده‌كات و باس له‌ دوایین رووداو ده‌كات كه‌ كوشتنى تیبه‌ عه‌لى چالاكوان بوو.

له‌ راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌ به‌گوێره‌ى ئامارى رێكخراوى هیومان رایتس وۆچ، له‌ ساڵى 1991 وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ چوار هه‌زار ژن له‌ عێراق به‌ پاساوى "پاراستنى شه‌ڕه‌ف" كوژراون، له‌ راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌یش كراوه‌ 85% پیاوانى عێراق رێگه‌ناده‌ن ژنانى خێزانه‌كانیان سكاڵا تۆمار بكه‌ن و 75 %ى ژنانیش گوتوویانه‌ له‌ مه‌ترسى زیاتربوونى كێشه‌كان نایانه‌وێ په‌نابه‌رنه‌ به‌ر پۆلیس و سكاڵا تۆمار بكه‌ن.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر تیبه‌ عه‌لى چالاكوان له‌ شارى دیوانیه‌ى عێراق له‌ لایه‌ن كه‌سوكارییه‌وه‌ كوژرا، ئه‌م رووداوه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ى له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ و میدیاكان هه‌بوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین