وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لەسەر دابەشکردنى نەوتى سپى ڕوونکردنەوە دەدات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بارەى دابەشکردنى ئەو (60) تەنکەرە نەوتەى لە بەغداوە ڕەوانەى هەرێمى کوردستان کرا، روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، بۆ سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان نێردراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (دووى/شویات/2023) وەزارەت سامانە سروشتییەکانى لە ڕوونکردنەوەیەدا لە بارەى هاتنى (60) تەنکەر نەوتى سپى لە بەغداوە دەڵێت، "20 تەنكەری رەوانەی كۆگاكانی نەوت و كانزاكانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و30 تەنكەری رەوانەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و10  تەنكەر بۆ پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ كرا."

وەزارەتى سامانە سروشتییەکان ئاماژە بەوەشدەکات، "پاش گەیشتنی 60 تەنكەر بەبڕی 2 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەبێ بەرامبەر لەلایەن حكومەتی عێراقی فیدراڵەوە؛ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەپێی لیستی ئامادەكراو بۆ خێزانە هەژارو كەم دەرامەتەكان كە لەرێگەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان رەوانە كراوە و، لەرێكەوتی 1ی شوباتی 2023 بە بڕی 100 لیتر نەوتی سپی بۆ هەر خێزانێكی كەم دەرامەت دەست كراوە بەدابەشكردنی."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین