فازڵ میرانى: عێراق دەوڵەت نییە کوردستانی

نوچەنێت:

بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان  ڕایدەگەیێنێت، دەبێ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام بدرێت، ئەگەر هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت، ئەم خۆهەڵکێشانە بەئەزموونی کوردستان کە خەڵک رێزی لێدەگرێت، لەق دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (31/کانوونى دووەم/2023) فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆڕێکدا بە بۆنەى (36) تێپەڕبوون بەسەر کۆچى دایی ئیدریس بارزانى ڕایگەیاند، ناکۆکی نێوان لاینەکان بەو شێوەییە نییە و هەموو لایەنە سیاسییەکان دەبێ ئەوە بزانن دەبێ ئەوە بزانن بەرپرسیارێتییەکی مێژووییان لە ئەستۆیە بۆ هەڵبژاردن.

بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە بارەى ریارەکانى دادگاى فیدراڵى دەڵێت، دەبێ هەیکەلى دادگەی فیدراڵیی عێراق بگۆڕدرێت ئەگینا عێراق دەناڵێنێت بەدەستییەوە، ئێستا دادگەی فیدراڵی حکومەت و پەرلەمانی لاداوە و خۆی بووەتە تەنیا بڕیاردەر.

فازڵ میرانى پێیوایە ئەگەرچى عێراق حکومە هەیە، بەڵام دەوڵەت نییە، خۆى لە کۆڕەکەدا ئاماژەى پێکرد،  دەوڵەتی سەربەخۆ و یاسایی بەو مانایەیە کە بەرگریی هەبێت، بەڵام ئەم دەوڵەتە بەرگری لەدەستداوە و توانای ئەوەی نییە بیگەڕێنێتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین