عێراق پێشبینى ده‌كات داهاتى گه‌نم نزیكه‌ى شه‌ش ملیۆن تۆن بێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

عێراق پێشبینى ده‌كات داهاتى گه‌نمى ئه‌مساڵ زیاتر له‌ پێنج ملیۆن و نزیكه‌ى شه‌ش ملیۆن تۆن بێت، بۆیه‌ ده‌ستى به‌ دروستكردنى سایلۆى نوێ كردووه‌.

رۆژى 29/كانوونى دووه‌م/2023 ئاژانسى بلۆمبێرگ راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا پێشبینى عێراق بۆ گه‌نمى ئه‌مساڵ خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ له‌ سه‌رووى پێنج ملیۆن تۆن تا شه‌ش ملیۆن تۆن ده‌بێت، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى لێدوانى حه‌یده‌ر نوورى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌نجومه‌نى دانه‌وێڵه‌ له‌ عێراق.

ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ئاشكراى كردووه‌، عێراق ده‌ستى كردووه‌ به‌ دروستكردنى سایلۆ له‌ شارى واست و چه‌ند شوێنێكى تر. ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش كراوه‌ به‌ هۆى ئه‌و بارانه‌ زۆره‌ى ئه‌مساڵ له‌ عێراق باریوه‌، پێشبینى ده‌كرێت داهاتى گه‌نمى عێراق به‌ شێوه‌یه‌ك به‌رزببێته‌وه‌، پێویستى به‌ هاورده‌كردنى گه‌نمى تر نه‌بێت.

له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى ئۆكرانیا و رووسیا، عێراق كه‌وته‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى گرانبوونى خۆراك، بۆیه‌ ئه‌و كات عێراق بڕیارى دا گه‌نمێكى زۆر له‌ ئوسترالیا بكڕێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین