شەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەكەی توركیا رێككەوتنی نێوانیان راگەیاند
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (30/كانوونی دووەم/ 2023) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە شەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەكەی توركیا كۆبوونەوەی ژمارە (11)یان لە بارەگای ئی پارت ئەنجامدا، لەو كۆبوونەوە لەسەر (یاداشتی لێتێگەیشتنی سیاستە هاوبەشەكان) رێككەوتن.
بەگوێرەی وردەكارییەكانی ئەو یاداشتەی نێوانیان بەم جۆرەیە:
هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار حەوت ساڵ جارێك دەبێت، دابەزاندنی رێژەی گەیشتنە پەرلەمان بۆ (3%) كە ئێستا لە (7%).داخستنی هەر پارتێكی سیاسی پێویستی بە مۆڵەتی پەرلەمان دەبێت. كەمكردنەوەی ژمارەی فڕۆكەكانی سەرۆكایەتی كۆمار.كردنەوەی دەرگای كۆشكەكانی سەرۆكایەتی بۆ سەردانی هاووڵاتیان.دروستكردنی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە پەرلەمان.كەمكردنەوەی هەڵواسان بەشێوەی بەردەوام لە ماوەی دوو ساڵ تا دەگاتە خانەی یەكەم.ئەنجامدانی رێككەوتنەكی گێڕانەوەی پەنابەران.هەڵوەشاندنەوەی جیاوازی پێدانی رەگەزنامە.
نزیكەی ساڵێك پارتی گەلی كۆماری، بەسەرۆكایەتی كەمال كلیچدار ئۆغلۆ و ئی پارت، بەسەرۆكایەتی میرال ئەكشنار، پارتی سعادەت بەسەر تێمل كەرموڵا ئۆغلۆ، پارتی ئایندە بەسەرۆكایەتی ئەحمەد ئۆغلۆ و پارتی دیموكرات بەسەرۆكایەتی گۆڵتین ئۆیساڵ، پارتی دیموكراسی و دادپەروەری بەسەرۆكایەتی عەلی باباجان كۆدەبنەوە، كە لە مێزی شەش كەسی ناسراون، سەرقاڵی كۆبوونەوە دروستكردنی هاوپەیمانییەك بەرانبەر ئەردۆغان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment