واشنتن پۆست: له‌سه‌ر داواى عێراق گفتوگۆى ستراتیژى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ستپێده‌كاته‌وه
ئاماده‌كردنى، نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ى ئادار رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریكى راپۆرتێكى وردى له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكانى نێوان ئه‌مریكا و عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به "گفتوگۆى ستراتیژى" ده‌ناسرێت.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه كردووه له مانگى حوزه‌یران و ئابى رابردوو دوو قۆناغى گفتوگۆ له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ به‌ڕێوه‌چووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له مانگى نیسانى داهاتوو به‌ڕێوه بچێت، یه‌كه‌م گفتوگۆ ده‌بێت له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى جۆ بایدن به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌باره‌ت به واده‌ى دانوستاندنه‌كه كه بڕیاره مانگى نیسان بێت، سێ به‌رپرسى عێراق قسه‌یان بۆ رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست كردووه و گوتوویانه دیاركردنى ئه‌و واده‌یه له‌سه‌ر داواى به‌رپرسانى عێراق بووه. هه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌ى عێراق كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه گوتوویانه ته‌نانه‌ت ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكهیش له‌سه‌ر داواى عێراق بووه.
ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌ر له‌م مانگه‌دا له رێگاى ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا له عێراق یاداشتێك به ئه‌مریكا دراوه و داواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكان كراوه، مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه داوا بكرێت كاتى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق به‌ته‌واوى دیاربكرێت.
به‌رپرسێكى ئه‌مریكى گوتوویه‌تى، ئه‌مریكا به‌لایه‌وه گرنگه له‌م دانوستاندنه ئه‌وه روون بكاته‌وه كه بابه‌تى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق له‌سه‌ر داواى عێراق بووه، بۆ پێشكه‌شكردنى راوێژ و مه‌شقه به هێزه عێراقییه‌كان. جگه له‌مه ئه‌مریكا پرسیارى هه‌یه ئاخۆ دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق چاره‌نووسى میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران و پاشماوه‌ى تیرۆریستانى داعش چى ده‌بێت.
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست باس له‌وه ده‌كات له دواى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى گرژییه‌كى زۆر له په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌مریكا و عێراق دروست بوو، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ى مسته‌فا كازمى بووه‌ته سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق ئه‌وا په‌یوه‌ندییه‌كه ئاسایى بووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا هێشتا حزب و میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران داواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
جیا له بابه‌تى ئه‌منى رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست له‌بیر ناكات ئاماژه بۆ ئه‌وه بكات، گفتوگۆكان لایه‌نى ئابوورى و دارایى و چه‌ندان بابه‌تى تر ده‌گرێته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment