سەرۆک بارزانى: پێویستە هزری شۆڤینی و خۆسەپاندن کۆتایی بێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (29/كانوونى دووەم/2023) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە عوسمان داود ئەلداود کونسوڵی کوەیت لە شاری هەولێر کرد.
بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "کونسوڵی کوەیت لە هەولێر سڵاوی ئەمیر و گەل و حکوومەتی کوەیتی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و وێڕای جەختکردنەوە لە دۆستایەتی و پەیوەندیی هەردوولا، ستایشی ئارامی و بووژانەوەی هەرێمی کوردستانی کرد و بە نموونەیی وەسف کرد."
هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سەرۆک بارزانی پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کوردستان و گەلی کوەیتی بە مێژوویی و قووڵ لەقەڵەمدا و ڕاشیگەیاند گەلی کوردستان و گەلی کوەیت هەست بەو ئازار و سەختیانە دەکەن کە لە ئەنجامی بیری شۆڤینیەت بەسەر هەردوو گەلدا سەپێندرا."
ئاماژە بەوەش دەکات، "بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment