کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ باران و سبەى بەفر دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان، پێشبینییەکانى کەشوهەواى (48) کاتژمێر داهاتووى بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمشەو بارانبارین دەستپێدەکات و سبەى یەکشەممە بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ شەممە (28/کانوونى دووەم/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت وە لە ناوچە شاخاوییەکان بەفری لەگەڵدایە وە ئەگەرى هەیە بەفر بارین سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە."

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى یەکشەممە ئاماژە بەوەدەکات، "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەبێت وە لە کاتەکانی شەودا ئەگەر هەیە بەفر بارین سەنتەری شاری سلێمانی بگرێتەوە."

کەشناسى هەرێم پێشبینى دەکات، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیەى خوارەوە بێت :

هەولێر : 13

سلێمانی : 11

دهۆک : 12

کەرکوک : 16

هەڵەبجە : 11

زاخۆ : 13

سۆران : 9

گەرمیان : 18

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین