عەلی باباجان: بەگوێرەی دەستوور ئەردۆغان مافی ئەوەی نییە بۆ جاری سێیەم كاندید بێت تورکیە

نوچەنێت

عەلی باباجان، سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن رایگەیاند، بەگوێرەی دەستوور ئەردۆغان مافی ئەوەی نییە بۆ جاری سێیەم بەبێ بڕیارێكی كۆماری، یاخود دەركردنی یاسایایەك لە پەرلەمان، یا هەڵبژاردنی پێشوەختە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كاندید بكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/كانوونی دووەم/2023) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە عەلی باباجان ریگەیاند، "یاساناسانی توركیا جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، ئەردۆغان ئێستا لە خولی دووەمی سەرۆكایەتییە، بۆیە بۆ جاری سێیەم ناتوانێك خۆی كاندید بكاتەوە، بەگوێرەی دەقلا دەستوور پێویستە بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوختەبدرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی كاندید بكاتەوە."

باباجان باس لەوەش دەكات، لەگەڵ ئەوەی هەڵوێستی یاسایی روون و ئاشكرایە، بەڵام ئەگەر ئەردۆغان هەر رێوشوێنێك بگرێتەبەر ، ئەوە بە راشكانەوە پشتگوێخستنی پرەنسیپی سەروەریی یاسایە.

سەبارەت بە پێشخستنی هەڵبژاردنەكان بۆ (14) مانگی ئایاری ئەمساڵ، عەلی باباجان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "ئەو وادەیە چاوەڕوانكراوە زانیارییەكانی حكومەت باس لەوە دەكەن هەڵبژاردن پێش (18)ی حوزەیران ئەنجام دەدرێت، ئەو بڕیارەش پێویستی بە دوو میكانزمە بۆ پێشخستنی، یا دەبێت بە بڕیارێكی پەرلەمان پێشبخرێت، یا دەبێت بە بڕیاری واژۆكراوی سەرۆك كۆمار پێشبخرێت.

دەربارەی پاڵپشتی شەش پارتەكە بۆ پێشخستنی هەڵبژاردنەكان سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن گوتی، شەش پارتەكە هیچ پاڵپشتیەك بۆ هەڵبژاردنی پێش شەشی نیسان ناكەن، ئەو كارە بە بڕیارێكی واژۆكراوی ئەردۆغان دەكرێت.

باباجان پێ وایە، ئەگەر یاساناسەكانی تورك لەسەر ئەوە كۆدەنگبن كە ئەردۆغان ناتوانێت خۆی بۆ سەرۆكایەتی كاندید بكات، پێویستە ئەوە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رابگەیێنن، ئەو كات  كۆمسیۆنی باڵا بڕیار دەدات، بەڵام لەسایەی ئەو دۆخەی ئێستا ئاسان نییە چاوەڕوانی بڕیارێكی لەو شێوەیە بكرێت.

دەربارەی هەڵوێستی خۆشیان گوتی، ئێمە تەنها بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی کە پرەنسیپی سەروەری یاسا لێمان دەخوازرێت ئەو كارە جێەجێ بکەین، ناڕەزایی خۆمان بە فەرمی تۆمار دەكەین. 

بڕیاری لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنەكانی توركیا ئەنجام بدرێت، بڕیارە ئەردۆغان بۆ جاری سێیەم خۆی كاندید بكاتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین