سەرۆکی لیژنەی پەروەردە: دەرگاى قوتابخانەکان ناکرێنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، "دەرگاى قوتابخانەکان بە داخراوى دەمێنێنەوە، تاوەکو کۆبوونەوەى لیژنەى باڵاى رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا ئەنجام دەدرێت."

عبدالسلام دۆلەمەری سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە هۆکارى نەکردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکانى هەرێمى کوردستان، ئاماژەى بەوەکرد، "بەهۆى هەڵکشانى ئامارەکانى تووشبوانى کۆرۆنا، جگە لە قوتابیانى پۆلى (12) ئامادەیى، کە ئەوان بەردەوام دەبن لە خوێندنى خۆیان، لە ئێستادا دەرگاى قوتابخانەکان بۆ قۆناخەکانى دیکە ناکرێتەوە."

سەبارەت بە قۆناخەکانى دیکە خوێندن، عبدالسلام دۆلەمەری گووتیشى، "لە پۆلى یەکەمى سەرەتاییەوە تاوەکو پۆلى یازدە، دەرگاى قوتابخانەکان بەڕوویاندا ناکرێتەوە، تا ئەو کاتەى دووبارە لیژنەى باڵاى رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا کۆبوونەوەى خۆى ئەنجام دەدات و بڕیارى نوێ دەدرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین