دۆسيەى بانكى توركى لە ئەمەريكا دەچێتە بەردەم دادگاى باڵا تورکیە

نوچەنێت

دادگاى باڵاى ئەمەريكا دەستى كرد بە چاوخشانەوە لەو تانەى كە لە هالك بانكى توركيا كراوە، بەتۆمەتى سپيكردنەوەى مليارها دۆلارى فرۆشى نەوتى ئێران.

ئەمڕۆ چوارشممە (18/ كانوونى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاويكردەوە هالكى بانكى توركى بەهۆى ئەوەى موڵكى دەوڵەتە هەوڵدەدات دادگاى باڵاى ئەمەريكا قەناعەت پێبهێنێت خاوەنى پارێزبەندييە.

لە (2019) دادگاى باڵاى ئەمەريكا هالك بانكى بە بەشدارى لە پيلاندانان بۆ سپيكردنەوەى مليارەها دۆلارى ئەمەريكا تۆمەتبار كرد.

بەگوێرەى بەڵگەنامەكانى دادگا ئەو پارەيە بۆ كڕينى زێڕ بەكارهاتووە پاشان لە تۆمارى مامەڵە تايبەتەكان تۆماركراوە، كە ئەوە بۆ كڕينى خۆراك و داو دەرمان بەكارهتووە، بۆ ئەوەى لەبەر هۆكارى مرۆيى سزاكان نەيگرێتەوە.

بەگوێرەى بەڵگەكان هالك بانك لەرێگەى كۆمپانياكانى (20) مليار دۆلارى لە چوارچێوەى سيستەمى دارايى ئەمەريكا رەوانەى ئێران كردووە.

وەزارەتى دادى ئەمەريكا رايگەياند، شەش تۆمەتى ساختەكارى و سپيكردنەوەى پارە و خۆدزينەوە لە سزاكانى ئەمەريكا ئاراستەى ئەو بانكروە، ئەو دۆسيەشى بەرانبەر پێشێلي سزاكان زۆر بە مەترسيدار ناوبرد.

لە بەرانبەردا ئەو بانكە توركييە بانگەشەى ئەوە دەكات پارێزبەندى سەروەرى بيانى هەيە، كە سەرۆك و حكومەتە دەرەكييەكان لە داوا ياساييەكان لە ئەمەريكا دەپارێزت، چونكە ئەو پارێزبەندييە كۆمپانيانى دەوڵەت خاوەندارييەتيان دەكات دەگرێتەوە.

دادگاكانى ئەمەريكا لەسەر ئەو دۆسيە ناكۆكيان هەبوو، ئێستا دۆسيەكە بۆ دادگاى باڵاى ئەمەريكا بەرزكراوەتەوە تاوەكو حكومى خۆى لەسەر بدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دۆسيە لەژێر سياسەتى پەيوەندييەكانى توركيا لەگەڵ ئەمەريكا لە چوارچێوەى هاوپەيمانى ناتۆدايە.

پێشتريش رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا چەندين جار ئەو تۆمەتانەى ئاڕاستەى كراوە ئەو بانكە كراوە رەتكردۆتەوە و رايگەياندووە، توركيا هيچ سزايەكى ئەمەريكاى پێشێل نەكردووە، بەڵكو ئەوە سياسيەكانن لەپشت ئەو دۆسيەن. 

پێشتريش چەندين كەس سەرۆكۆنەى ئەو دۆسيەيان كردووە، يەكێك لەو كەسانە محەمەد هاكان عەتائوڵا بوو، كە ماوەى ساڵێك دەستگيركرا، لە ساڵى (2019) ئازادكرا و گەڕايەوە توركيا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین