ئەردۆغان و پۆتين گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێك دەكەن تورکیە

نوچەنێت

ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، لە په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ ڤلاديمێر پۆتين، سه‌رۆكى رووسيا گفتوگۆيان لەسەر دروستكردنى ناوه‌ندى گاز لە توركيا كرد، لە بەشێكى ترى پەيەوەندييەكە هەردوولا گفتوگۆيان لەسەر جەنگى ئۆكراينا كرد.

ئه‌مرۆ سێشەمە (17/كانوونى دووه‌م/2023) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌ له‌ راگەيێندراوێكدا، كۆشكى كرێملين بڵاويكرده‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، لە په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ ڤلاديمێر پۆتين باسيان لە دامه‌زراندنى ناوه‌ندێكى هه‌ماهه‌نگى بۆ گازى سروشتى له ‌توركيا و گواستنه‌وه‌ى گازى رووسيا بۆ ئه‌ورووپا كردووە.

بەگوێرەى راگەيێندراوەكەى كرملين گفتوگۆيان لەسەر هاوكارى رووسيا له‌ بوارى وزه‌ و دابينكردنى گازى سروشتى رووسيا بۆ ئه‌ورووپا كردووە كە لەڕێگەى ناوەندێكەوە له ‌توركيا گازى رووسيا بۆ ئەوروپا بگوازێتەوە. 

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخى شه‌رى ئۆكرانيا و له‌ راگەيێندراوەكە رايگه‌ياندووه‌‌، "هه‌ردوو سەرۆك باسيان له‌ شه‌رى  ئۆكرانيا و به ‌تايبه‌ت ده‌ستپێشخه‌رييه‌كه‌ى به‌م دواييه‌ى ئه‌نقه‌ره‌ كرد.

سەبارەت بە هۆكارى زيادبوونى هێرشەكانيش پۆتين رايگەياندووە يادبوونى هێرشه‌ سه‌ربازييه‌كانى رووسيا به‌هۆى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ وڵاتانى رۆژئاوا پشتيوانى چه‌كيان بۆ ئۆكراينا زياد كردووه‌." 

له‌ په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا پرۆسه‌ى ئاسايكرنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و سووريا كردووه‌ و هەڵسانگاندووە، باسيان له‌ خواستى ئەنقەرە كردوە بۆ ئاساييكردنەوەى ئەو پەيوەندييانە و دەستكردن بەگفتوگۆى نوێ به‌ به‌شدارى نوێنه‌رانى توركيا و رووسيا و سووريا كراوه‌، له‌ چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى ئاستانه‌دا تاوتوێى ئه‌وه‌كراوه‌ كارى هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێت له‌ نێوان ئێران و توركيا و رووسيا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى سووريا.

توركيا تا ئێستا پەيوەندييەكانى لەگەڵ رووسيا پاراستووە، نەچۆتە هيچ بەرەيەك دژ بەبەرەى بەرانبەر.

 

 

 

 

                                                                                                             

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین