هه‌ده‌په‌ و پارتى ديڤا هاوپه‌يمانيه‌كى نوێ پێكدەهێنن تورکیە

نوچەنێت

ئه‌رۆڵ كاترجئۆغڵو، په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په ‌رايگه‌ياند، "له‌گه‌ڵ عه‌لى باباجان، سه‌رۆكى پارتى ديموكراسى و پێشكەوتن (ديڤا) كۆبووينه‌وه‌ و گفتوگۆكان به‌رده‌وامه‌، پێموايه‌ باباجان ده‌توانێت بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ئاسانى باسى پرسى كورد بكات."

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ (15/كانوونى دووه‌م/2023) ماڵپه‌رى (جمهوريه‌ت) بڵاويكرده‌وه‌ مه‌دحە‌ت عه‌لى كولات، سه‌رۆكى گروپى توێژينه‌وه‌ى ماك رايگەياند، "بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م ساڵى توركيا ياسايه‌كى نوێ هه‌يه‌ كه‌ ئاراسته‌ى لايه‌نه‌كان ده‌كرێت كه‌ ده‌توانن به‌ هاوپه‌يمانى بچنه‌ ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئامژەى بەوە كرد، "پارتى ديڤا بۆئه‌وه‌ى بتوانێت پرسى سه‌دا حه‌وت تێپه‌راندنى له‌ ئه‌نجامه‌كان په‌نا بۆ هه‌ده‌په‌ دەبات و هەوڵ دەدات هاوپه‌يمانى دووه‌م دروستبكه‌ن بۆ ئەوەى زۆر به‌ئاسانى بتوانن بێنه‌ پێشه‌وه‌." 

لە لايەكى ترەوە ئه‌رۆڵ كاترجئۆغڵو، په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په‌ رايگه‌ياند، "ئێمه‌ زۆر به‌ دڵسۆزييه‌وه‌ پشتيوانى له‌ لێدوانه‌كانى ئه‌م دواييانه‌ى عه‌لى باباجان ده‌كه‌ين، پێشتريش ئێمه‌ پشتيوانى بووين و په‌يوه‌نديمان هه‌بووه‌، ئەوەش لەكاتێدايە له‌و كاته‌دا كه‌ هيچ كه‌سێك باسى له‌ مه‌سه‌له‌ى كورد ناكات، به‌ڵام پێم وايه‌ عه‌لى باباجان زۆر به‌ئاسانى وراستگۆيانه‌ ده‌توانێت بێته‌ ده‌ره‌و و باسى كورد بكات، پێموايه‌ ئه‌مه‌ شتێكى زۆر به‌نرخه‌."

پێشتريش عەلى باباجان چەند جارێك لەسەر پرسى كورد لە رەخنەى توندى لە رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا گرتووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین