كەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ بەفر و باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى کەشوهەواى (48) کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ بەفر و باران لە هەرێمى کوردستان دەبارێت.

ئەمڕۆ شەممە (14/کانوونى دووەم/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردەوە، "ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت لە دوای نیوەرۆ باران بارین دەست پێدەکات لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان وکەرکوک وە لەگەڵ هەندێ ناوچە شاخاویەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر."

لە بەشێکى ترى بڵاوکراوەکەدا دەڵێت، ئەمڕۆ "لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین لە پارێزگای سلێمانی زیاتر دەبێت لەگەڵ بارینی کڕێوە و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویەکانی."

سەبارەت کەشوهەواى سبەى یەکشەممە ئاماژە بەوەدەکات، "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەندێکجار دەگۆرێت ب نیمچە هەور, لەکاتەکانی بەیانی زوودا لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی نمە باران دەبێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین