تەقینەوەیەک لە کێڵگەی کۆرمۆر روویدا کوردستانی

نوچەنێت

د. ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، “تەقینەوەیەک لەنێو کێڵگەی کۆرمۆر روویداوە."

ئەمڕۆ هەینی (13/كانوونی دووەم/2023) د.ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی رایگەیاند، “تەقینەوەیەك لە كێڵگەی گازی سرووشتی كرۆمۆر رووسیداوە و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە." 

سەبارەت بە هۆكاری تەقینەوەكە بریكاری وەزارەتی سامانە شروستییەكان ئاماژەی بەوە كرد، “تائێستا هۆکار و سرووشتی تەقینەوەکە دیار نییە."

بەگوێرەی قسەكانی د.ئەحمەد موفتی هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، هۆکار و سرووشتی تەقینەوەکە نازانرێت و ئەنجامەکان دەرنەکەوتوون.

 ساڵی رابردوو، چوار جار هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، کە بەشێکیان بە کاتیۆشا بوون، بەڵام تائێستا هیچ کەس و گرووپێک هێرشەکانی لە ئەستۆ نەگرتووە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین