وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: هیچ نیشانه‌یه‌كمان له‌ به‌كارهێنانى ڤاكسینى چینى تۆمار نه‌كردووه کوردستانی

نوچەنێت:

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگه‌یاند، وێراى بوونى ده‌نگۆیه‌كى زۆر له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ڤاكسینى چینى، به‌ڵام تا ئێستا هیچ نیشانه‌یه‌كی خراپمان تۆمار نه‌كردووه‌ لەسەر ئەو ڤاکسینە و سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌كارهاتووه‌.

ئاسۆ حه‌وێزى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (23)ى ئادار به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه‌، هه‌ر چه‌نده‌ ده‌نگۆیه‌ك له‌ راگه‌یاندنه‌كان له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ڤاكسینى سینۆفارمى چینى دروست بووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ نیشانه‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ كه‌ ژه‌مى یه‌كه‌مى ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌. 

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڤاكسینه‌ چینییه‌كه‌ له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ پێشوازى لێكراوه‌ و پێدانى ژه‌مى یه‌كه‌مى سه‌ركه‌وتووه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌. ده‌شڵێت، "به‌شى یه‌كه‌مى ڤاكسینه‌كه‌ بە کەسانى به‌ساڵاچوو و تووشبوو به‌ نه‌خۆشییە درێژخایه‌نەکان ده‌درێت و كووتانه‌كه‌یش ئاره‌زوومه‌ندانه‌ ده‌بێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین