مەم ئەسکەندەر: چاکسازی دهۆک (2500) زیندانى تێدایە کوردستانی

چنار خۆشناو ـ تایبەت بە نوچەنێت:

ئەندامێکى لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات رووبەرى بیناى چاکسازیی دهۆک زۆر بچووکە و دەشڵێت، "شوێنی چاکسازیی دهۆک و سزادراوان بۆ (900) کەس دروستکراوە، بەڵام (2500) کەسی زیاتر تێدایە."

ئەمرۆ سێشەممە (10/کانوونی دووەمی/2023) مەم ئەسکەندەر، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە فراکسیۆنى پارتى، ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى وەزیرى ناوخۆ لەگەڵ پەرلەمانى کوردستان بۆ نوچەنێت خستەڕوو و دەڵێت، "لەو کۆبوونەیە بڕیار بوو قسە لەسەر بابەتى لێبوردنی  گشتی بکەین، بەڵام زیاتر قسەمان لەسەر چاکسازییەکان و رەوشی سزادراوان و کەموکوڕییەکان لەناو چاکسازییەکان کرد."

مەم ئەسکندەر ئاماژە بەوە دەکات، چاوەڕێ دەکەن "حکومەت ڕەشنووسی خۆیان ئامادە بکەن ئینجا دادەنیشین و بەردەوام دانوستاندن دەکەین، لەسەر رەوشی چاکسازی و سزادراوەکان و بیناییەی چاکسازییەکان، کە بە کەڵکی ئەوان نایەن، بۆ نموونە باسی چاکسازی دهۆکمان کرد کە شوێنی (900) کەسە، ئێستا (2500) کەسی زیاتری تێدایە."

ئەو ئەندام پەرلەمانەى فراکسیۆنى پارتى دەشڵێت، "لیژنەکە پێک هاتووە لە نوێنەری سەرۆکایەتیی هەرێم و وەزیری ناوخۆ، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و داواکاری گشتی و وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و لیژنەی مافی مرۆڤ، چاوەڕێی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین لیژنەیەکیان پێکهێناوە، بۆ نووسینى رەشنووسێک لە بارەى لێبووردنى گشتى، تا ئەوان تەواو دەبن پێکەوە لەگەڵ لیژنەی مافی مرۆڤ گفتوگۆی ئەم پرسە دەکەین." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین