پۆلیسى سلێمانى ئۆتۆمبێلى هاووڵاتیان تۆمەتبارێکى دەستگیرکرد کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە بە تۆمەتى دزینى ئۆتۆمبێلێک، دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکە.

ئەمڕۆ سێشەممە (10/کانوونى دووەم/2023) پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوێکردەوە، "مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ ڕۆژئاوای‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكی دزیبوو."

پۆلیسى سلێمانى ئاماژە بەوە دەکات، "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبه‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوه‌، دەستبەجێ‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان ‌و بەدواداچونەكان، توانرا تۆمەتبار لەلایەن‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت ‌و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار دزیبووی."

هەروەک لە بەشێکى ترى لە ڕاگەیێندراوکەدا هاتووە، "تۆمەتبار (ب، ئـ، ف) لە دایكبووی 1988 دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین