ئەمساڵ ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار هاتوونەتە هەولێر کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر دەڵێت، لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوو و نەورۆزدا زیاتر لە (34) هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر.

نەریمان فازڵ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر، بە رووداوى ڕاگەیاند، لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوو ژمارەیەکى زۆر لە گەشتیاران هاتوونەتە پارێزگاى هەولێر، پێشبینى دەکەین، بە هۆى هەڵگرتنى قەدەغەى هاتووچۆ لە شارەکانى ناوەڕاستى عێراق لە (22-3-2021)، ژمارەى هاتنى گەشتیاران بۆ هەرێمى کوردستان زیاتر بێت. 

نەرێمان فازڵ دەشڵێت، لە جەژنی سەری ساڵ و لە زستاندا جموجۆڵێكی باش هەبووە، بەتایبەتى ئەو ناوچانەى بەفرى لێبارى، بۆیە لە زستانیش گەشتیارێکی زۆر سەردانی هەولێریان کردووە، هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی (200) هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین