لە مێردین (11) کەس بە هۆى وەرگەڕانى پاسێک بوونە قوربانى کوردستانی

نوچەنێت:

لە پارێزگاى مێردینى باکوورى کوردستان (11) کەس بوونە قوربانى بە هۆى رووداوێکى هاچووچۆ، بەشێک لە بریندارەکان دۆخى تەندروستیان باش نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە (2/کانوونى دووەم/2023) لە سنوورى پارێزگاى مێردینى باکوورى کوردستان، بە هۆى وەرگەڕانى مینى پاسێک، کە هاووڵاتییانى ئەو پارێزگایەى دەگواستەوە، بەو هۆیەوە شەش کەس گیانیان لە دەستدا و شەشى تریش بریندار بوون.

بەپێى زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا ژمارەى قوربانییەکان گەیشۆتە (11) کەس، لە ئێستاشدا بریندارەکان گوێزراینەوە نەخۆشخانە و چارەسەرى پێویستیان بۆ دەکرێت. هاوکات هێزە ئەمنییەکان خەریکى لێکۆڵینەوە بۆ زانینى هۆکارى دروستبوونى ئەو رووداوە.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین