موقتەدا سەدر رووبەرووی مەترسی گۆشەگیری دەبێتەوە
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
موقەدا سەدەر، رێبەری رەوتی سەدر كە ماوەی (20) ساڵە هەژموونی بەسەر دۆخی سیاسی عێراق هەیە، بەڵام دوای شكستهێنانی لەبەرانبەر چوارچێوەی هاوئاهەنگی رووبەڕووی گۆشەگیری بۆتەوە.
هەرچەندە موقەتدا سەدر، لە هەڵبژاردنی (2021) زۆرینەی پەرلەمانی هێنا، بەڵام لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو كشایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی نزیكەی ساڵێك لە هەوڵەكانی بۆ دروستكردنی حكومەتێك بەبێ ئەو هێزانەی لە ئێران نزیك بوون.
ئێران دەرفەتی بۆ رەخساوە كۆنتڕۆڵی دەیان گرووپی شیعە بكات، ئێستاش دەرفەتێكی لەبەردەستە بۆ فراوانكردنی هەژموونی خۆی بەسەر حكومەتی عێراق، ئەوەش بۆ ئەمەریكا خراپترین سیناریۆیە.
عەلی عەقابی، چالاكوانی سیاسی سەر بە رەوتی سەدر بە نیگەرانییەوە دەڵێـ، "هەندێك لە لایەنگرانی رەوتی سەدر لە بڕیاری كشانەوەی سەدر لە پەرلەمان و پرۆسەی سیاسی نیگەران بوون لەوەی دەرگا بۆ پارتە گەندەڵەكان دەكاتەوە بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی حكومەت بكەن، ئێستاش كۆنتڕۆڵیان كردووە."
چوار بەرپرسی ئەمنی بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە، "محەمەد شەیاع سوودانی بەرپرسە ئەمنییەكانی نزیك لە پارتە سیاسیەكانی ئێرانی گەڕاندۆتەوە بۆ پۆستە ئەمنییە باڵاكان، لەوانەش پۆستی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، كە بایەخێكی زۆری هەیە، پێشتر بەرپرسێكی نزیك لە رۆژئاوا ئەو پۆستەی بەڕێوەدەبر."
بەڵام پێنج پەرلەمانتاری شیعە و بەرپرسی باڵای سەدرییەكان رایانگەیاندووە، "سوودانی بە نهێنی رەتیكردۆتەوە ئەو بەرپرسانەی نزیكن لە سەدر لە پۆستەكانیان دوور بخاتەوە، ئەوەش لەترسی گەڕانەوەی دۆخی خوێناویە بۆ عێراق." چەند بەپرسێكی ئامادە بوو لە كۆبوونەوەكانی نێوان سوودانی و لایەنە سیاسیەكانی شیعە لە رۆژانی (20)ی تشرینی یەكەمی و (11) تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، ئەو قسانەیان پشتڕاستكردۆتەوە.
لەدوای كشانەوی سەدر لە پڕۆسەی سیاسی عێراق لایەنگرانی سەدر رژانە سەر شەقامەكان و بەریەكەوتن لەگەڵ گرووپە شیعەكان دروستبوو، بەرپرسێكی حكومیش دەڵێت، سوودانی هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە بۆ نەگەڕانەوەی دۆخە سەختەكان.
سەبارەت بە هەڵوێستی سەدریش نوێنەری سەدر لە كەربەلا رایگەیاند، "موقتەدا سەدر چاودێری رووداوە سیاسییەكان و چۆنییەتی بەڕیوەچوونی كارەكانی حكومەتی سوودانی دەكات، كە سەدر پێیوایە ماوەیەكی درێژ ناخایانێت."
ناوەندی چام هاوس راپرسیەكی ئەنجام داوە لەسەر هەڵبژداردنی داهاتوو، لایەنگرانی رەوتی سەدر رێژەیان لەوانەی زۆر تریاتر لە بەدەمەوە چوونی هەڵبژاردنەكان.
بەڵام هەندێك لە پشتیوانیەكانی شەقامی لەدەستداوە، ئەگەریش هەیە ئێستا سەدر لاواز بووبێت بەهۆی دوودڵی لە نیشاندانی ئاراستەیەكی پراگماتیتر لە ڕێگەی پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ لایەنانەی تاران پاڵپشتیان دەکات، کە هەندێک وەك هاوپەیمانێكی جەنگ لە دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش سەیر دەكەن.
جاسم بەهادلی، چاودێری سیاسی دەڵێت، "شكستی موقتەدا سەدر لە پێكهێنانی حكومەت و هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانییەكانی بەهۆی فشارەكانی ئێران و هاوپەیمانەكانی لە عێراق كاریگەری لەسەر هەڵوێستی سیاسی سەدر هەبوو ناچار كرا دانیشێت."
ئایەتوڵا كازم حائیری، كەسایەتی ئایینی باوكی سەدر بە راوێژكاری رۆحی دانابوو لە مانگی ئابی ساڵی رابردووە رایگەیاند، " موقتەدا سەدر ناكۆكی لەنێوان شیعە دروست دەكات." ئەو لێدوانەی حائیری لایەنگرانی سەدری تووڕە كرد.
حائیری داوای لە لایەنگرانی سەدر كرد هەوڵدەن لەرووی رێنمایی ئایینی سوود لە عەلی خامنەئیی رێبەری باڵای ئێران وەربگرن، سەبارەت بەو لێدوانەش سەدر ئاماژەی بەوە كرد حائیری لەژێر فشار ئەو قسانەی كردووە.
غازی فەیسەڵ، بەڕێوەبەری ناوەندی عێراق بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی رایگەیاند، "حائیری هەوڵەكانی ئێرانی بۆ بەهێزكردنی هاوپەیمانەكانی لە عێراق بەهێز كرد."
سەرچاوە: ئەلعەرەب
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment