به‌هاى دۆلار دابه‌زى کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

به‌هاى دۆلار له‌ به‌رانبه‌ر دینار دابه‌زى و له‌ هه‌ندێك شوێنى عێراق به‌هاى 100 دۆلارى ئه‌مریكى، 152 هه‌زار دیناره‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار ئاستێكى ترى له‌ دابه‌زین تۆماركردووه‌، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ردوو بۆرسه‌ى سه‌ره‌كى حارسیه‌ و كیفاح له‌ به‌غدا نرخى 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ 152 هه‌زار دینار. 

به‌ به‌رارورد به‌ دوێنێ چوار هه‌زار دینار بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك دابه‌زیوه‌. له‌ هه‌ولێریش نرخى 100 دۆلار 152 هه‌زار و 500 دیناره‌. به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ ئه‌و ئاسته‌ كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن بانكى ناوه‌ندییه‌وه‌ بۆ نرخى دۆلار دیارى كراوه‌، كه‌ ئه‌ویش 147 هه‌زار دیناره‌ بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك.

له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا به‌هاى دۆلار به‌رزترین ئاستى تۆمار كرد له‌به‌رانبه‌ر دیناردا ئه‌مه‌یش نیگه‌رانییه‌كى زۆرى له‌ بازاڕه‌كانى عێراق دروست كرد و بانكى ناوه‌ندى عێراق كۆمه‌ڵێك رێكاریى گرتووته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ى ئاستى دینار به‌رز بكاته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین