جەبار گۆران: شیکەرەوە ئابوورییەکان هۆکارى بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلارن کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

جەبار گۆران، وتەبێژى بازاڕى ئاڵوگۆرى دراو لە سلێمانى دەڵێت، "کەمبوونەوەى متمانەى هاووڵاتیان بە دینارى عێراقى و بابەتى سیاسی هۆکارى سەرەکى بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلارى ئەمەریکین."

ئەمڕۆ سێشەممە (27/کانوونى یەکەم/2022) جەبار گۆران، وتەبێژى بازاڕى ئاڵوگۆرى دراو لە سلێمانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى سەبارەت بە بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار ڕایگەیاند، "لێدوان و قسەى هەندێ لەوانەى بە ناوى شارەزا و شیکەرەوەى ئابوورى لەسەر تیڤییەکان قسە دەکەن کە پێیانوایە بەهاى دۆلار زیاتر بەرز دەبێتەوە، کاریگەرى خراپى لەسەر بەهاى دینارى عێراقى کردووە."

جەبار گۆران بە پێچەوانى شارەزایانى ئابوورى ناوخۆ، پێیوایە، "ئەم دۆخە کاتییە و دینار زۆر دانابەزێ و تێدەپەڕێ."

سەبارەت هۆکارى سەرەکى بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار و دابەزینى دینارى عێراقى، وتەبێژى بازاڕى ئاڵوگۆرى دراو لە سلێمانى دەڵێت، "بەشێکى زۆرى پەیوەندى بە خواستى هاووڵاتیانەوە هەیە بۆ دۆلارى ئەمەریکى."

ماوەى چەند ڕۆژێکە بە شێوەیەکى بەرچاو بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر دۆلارى ئەمەریکى دابەزیوە، ئەمەیش ناجێگیری لە بازاڕ و نرخى دراوەکان دروست کردووە.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین