ئەمساڵ دوو ملیۆن گەشتیار روویان لە سەیرانگاکانى پارێزگاى دهۆک کردووە
چنار خۆشناو ـ تایبەت بە نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (27/کانونی یەکەم/ 2022) ئۆکتان فەرزندە هەرکی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری دهۆک، بۆ ئاهەنگى سەرى ساڵى نوێ تایبەت نوچەنێتى ڕاگەیاند، "لە گۆڕەپانی نەوڕۆڵ ئاهەنگێک بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەم مەبەستەش تا ئێستا ژمارەیەکى زۆر لە گەشتیاران رووی لە پارێزگای دهۆک کردووە بە تایبەت لە شارەکانى خوار و ناوەڕستى عێراق."
ئۆکتان فەرزندە هەرکی، ئامارى هاتنى گەشتیاران لەمساڵدا بۆ پارێزگاى دهۆک ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "لە (2022 )دا دوو ملیۆن و (340) هەزار گەشتیار هاتوونەتە دهۆک."
سەبارەت بە ئامادەکارییەکانى پێشوازیکردن لە گەشتیاران بۆ ئاهەنگى سەرى ساڵى نوێ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری دهۆک بۆ نوچەنێت گووتیشى، "بۆ مانەوەى گەشتیاران، لە پارێزگای دهۆک (115) هۆتێل و مۆتێل هەیە، ئامادەکاری تەواومان کردووە، لەڕووی دابینکردنى شوێن و سەلامەتى گەشتیاران."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment