بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزى کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر دۆلارى ئەمەریکى دابەزینى زیاترى بە خۆوە بینى، (100) دۆلارى ئەمەریکى (158000) دینار مامەڵەى پێوەدەکرێ.

ئەمڕۆ سێشەممە (27/کانوونى یەکەم/2022) جارێکى تر بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر دۆلارى ئەمەریکى زیاتر دابەزى، بە جۆرێک (100) دۆلارى ئەمەریکى بەرامبەر بە (18750) مامەڵەى پێوە دەکرێ.

بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلارى ئەمەریکى بەرامبەر دینارى عێراق ڕۆژ لە دواى ڕۆژ زیاتر دەبێت و شارەزایانى ئابووری پێشبینى دەکات (100) دۆلار بگاتە (160000) هەزار دینار.

ماوەى چەندین ساڵە بازاڕى دراوى عێراق بەوشێوەیە ناسەقامگیر نەبووە، ماوەى دوو هەفتەیە بازاڕ دراو لە عێراق بەردەوام ناجێگیرە.

لەگەڵ ئەوەى تاوەکو ئێستا بانکى ناوەندیى عێراق رێکارێکى نەگرتۆتەبەر بۆ بەرزکردنەوەى بەهاى دینارى عێراق، بەڵام دەکرێ لە چەند ڕۆژى داهاتوو چەند ڕێوشوێنێک بگرێتەبەر بۆ سەقامگیرکردنى بازاڕى دراو لە عێراق.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین