چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى: به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار په‌یوه‌ندى به‌ چینه‌وه‌ هه‌یه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

توركى عه‌تبى سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار یارییه‌كى ئه‌مریكایه‌ و په‌یوه‌ندى به‌ نزیكبوونه‌وه‌ى چین و عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌".

ئه‌و به‌رپرسه‌ى شیعه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26/ كانوونى یه‌كه‌م/2022  لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى داوه‌ و ده‌ڵێ، "نزیكبوونه‌وه‌ى عێراق و چین واشنتنى زۆر نیگه‌ران كردووه‌، به‌ تایبه‌تى هاتنى كۆمپانیا چینییه‌كان له‌ بوارى وزه‌ و نه‌وت و په‌روه‌رده‌ سه‌ره‌ڕاى كۆمپانیا گرنگه‌كان، جیا له‌مه‌یش ئاماده‌بوونى سوودانى له‌ كۆنگره‌ى ستراتیژى له‌ ریاز ده‌رباره‌ى گه‌شه‌پێكدانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ په‌كین". 

توركى عه‌تبى له‌ لێدوانه‌كه‌ى مه‌به‌سته‌كه‌ زیاتر روون ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "واشنتن چه‌ندان هۆكارى فشارى له‌ عێراق هه‌یه‌ له‌وانه‌ یاریكردن به‌ دۆلار له‌ بازاڕه‌كان، ئه‌مه‌یش بووه‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار له‌ پێناو خوڵقاندنى ناڕه‌زاییه‌كى جه‌ماوه‌رى و رێكخستنى خۆپیشاندان بۆ فشار خسته‌ سه‌ر سوودانى".

ماوه‌یه‌كه‌ نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ و ئه‌مڕۆیش بۆ یه‌كه‌م جار به‌رزترین ئاستى تۆمار كرد، به‌ شێوه‌یه‌ك نرخى 100 دۆلارى ئه‌مریكى گه‌یشته‌ 157 هه‌زار دینار.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین