سوودانى ده‌ست به‌ ناوبژیوانى نێوان ئێران و سعوودیه‌ ده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدى راگه‌یاندووه‌، سه‌رۆك وه‌زیران فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقى راسپاردووه‌، ده‌ست به‌ دانوستاندنه‌كانى نێوان ئێران و سعوودیه‌ بكاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ى سوودانى به‌ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدى راگه‌یاندووه‌، سوودانى فوئاد حوسێن و تیمێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقى راسپاردووه‌، ئاماده‌كاریى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستاندنه‌كانى نێوان ئێران و سعوودیه‌ بكه‌ن و كار بۆ رێكخستنى دیدارێك بكه‌ن.

گفتوگۆى ئێران و سعوودیه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى ئه‌نجام درا، پێنج گه‌ڕى دانوستاندن كرا، به‌ڵام له‌ نیسانى رابردووه‌وه‌ وه‌ستاوه‌، كه‌ دواى ئه‌و كات بڕیار بوو وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و عێراق كۆببنه‌وه‌.

ئێران و سعوودیه‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ په‌یوه‌ندى دیپلۆماسییان پێچڕاوه‌ و عێراق ده‌ستپێشخه‌رى بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوانیان كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین