کەشناسى هەرێم: بەفر و باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناشى هەرێمى کوردستان، پێشبینییەکانى کەشوهەواى (48) کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە هەندێ شارەکان باران و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ شەممە (24/کانوونى یەکەم/2022) کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە هەموو ناوچەکانی هەرێم کاریگەریەکەی لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان زیاتر دەبێت وە لە بارێزگای دهۆک و دەورووبەری ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، وە ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم."

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى یەکشەممە دەڵێت، "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری کەم دەبێتەوە ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور."

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە و بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت :

هەولێر: 16

سلێمانی: 14

دهۆک: 15

کەرکوک: 18

هەڵەبجە: 15

زاخۆ: 15

سۆران: 12

گەرمیان: 19

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین