سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا كرد کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچیرڤان، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جۆرجیا میلۆنی، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا و شاندێكی ئەو وڵاتە كرد، لەو سەردانە سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا بانگێشتی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی بۆ وڵاتەكەی كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، (23/كانوونی یەكەم/2022)  سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، "ئەمڕۆ لە ھەولێر پێشوازیم له‌ خاتوو جیۆرجیا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا کرد."

سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەش سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، "سوپاسی سەرۆک وەزیرانم کرد بۆ ھاوکاریی سەربازی و سیاسی و مرۆیی وڵاتەکەی بۆ عێراق لە شەڕی دژی تیرۆردا."

سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەكەش سەرۆكی هەرێم دەڵێت، "پتەوکردنی پەیوەندیی سیاسی، ئابووری و کەلتووری و چەند پرسێکی ترمان تاوتوێ کرد."

هەر لەو كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی هەرێم، جۆرجیا میلۆنی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بانگێشتی رۆما كرد.

سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا بە مەبەستی سەردانی هێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق و هەرێمی كوردستانی سەردانی شاری هەولێری كرد، كە هێزە سەربازییەكانی ئەو لە کانوونی دووەمی (2015)ـەوە ئەم مەشق و راهێنانەی خوارەوەی بە پێشمەرگە داوە: (هێرشبردن و بەرگریکردنی پیادە، بەکارهێنانی دژەتانک، بەکارهێنانی تۆپ و هاوەن، بەکارهێنانی نیشانشکێنی (قەناس)، فریاگوزاریی پزیشکیی سەرەتایی،  پووچەڵکردنەوە و خۆپاراستن لە مین و بۆمبی چێندراو).

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین