واشنتن پۆست: لیژنه‌یه‌كى كازمى ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستدرێژى سێكسى به‌كارهێناوه
ئا: فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریكى دوێنێ چوارشه‌ممه 21/ كانوونى یه‌كه‌م/ 2022 راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و لیژنه‌یه‌ى كه به ناوى "لیژنه‌ى ئه‌بورغیف" ناسرابوو كارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بوو. رۆژنامه‌كه باسى له‌وه كردووه ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه ئه‌نجامى به‌دواداچوونێكه كه ماوه‌یه‌كى درێژه رۆژنامه‌كه خه‌ریكیه‌تى.
رۆژنامه‌ى مه‌دا و كه‌ناڵى حوڕه و ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز و چه‌ندان ماڵپه‌ڕى تر‌ى عه‌ره‌بى، راپۆرته‌كه‌یان جارێكى تر بڵاوكردووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت به‌دواداچوونى زیاتریان بۆ بابه‌ته‌كه كردووه.
لیژنه‌ى ئه‌بورغیف چییه؟
له مانگى ئابى 2020 لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌حمه‌د ئه‌بوره‌غیف دانرا به فه‌رمانى دیوانى ژماره 29، كه ئه‌و پیاوه یه‌كێك بوو له به‌رپرسانى هه‌واڵگرى سه‌ربه وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق. لیژنه‌كه له لایه‌ن هه‌ردوو ده‌زگاى هه‌واڵگرى و دژه تیرۆره‌وه پاڵپشتى ده‌كرا. ئه‌مه یه‌كه‌مجار بوو له عێراق لیژنه‌یه‌كى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى دروست بێت، به‌ڵام به ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى و په‌رله‌مان تێنه‌په‌ڕێت و به‌ڵكو راسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى هه‌بێت ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكات كه گومانیان لێده‌كات.
ئه‌م لیژنه‌یه له سه‌ره‌تاى مانگى ئادارى 2021 به بڕیارى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى له عێراق هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و ئه‌و كات دادگاى فیدڕاڵى دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى وه‌هاى به ناده‌ستوورى، تێكه‌ڵكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كان، هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى زانى و بۆیه بڕیارى وه‌ستاندنى دا.
هه‌ر زوو لیژنه‌كه تۆمه‌تبار كرا
هه‌ر له‌گه‌ڵ دروستبوونى لیژنه‌كه هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كان كه‌وتنه ره‌خته‌گرتن لێى، به‌ڵام مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و كاتى عێراق كه خۆى بڕیارى دامه‌زراندنى لیژنه‌كه‌ى دا بوو، دووپاتى ئه‌وه‌ى ده‌كرده‌وه، ئه‌م تۆمه‌تانه سیاسیین و به‌هۆى ئه‌وه‌یه لیژنه‌كه توانیویه‌تى چه‌ندان دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى ئاشكرا بكات، كه له‌دواى 2003 وه تا 2020 هه‌بوون و ئاشكرا نه‌كراون.
واشنتن پوست چۆن زانیارییه‌كانى ده‌ستكه‌وتووه؟
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست روونى ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌م به‌دواداچوونه‌وه زانیارى له 20 كه‌س وه‌رگرتووه، پێنج كه‌س له‌وان پێشتر له لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه گیراون، نۆ كه‌سیش كه‌سوكارى گیراوه‌كانن، 11 كه‌سیش به‌رپرسى عێراقى و رۆژئاواییین كه چاودێرى كارى لیژنه‌كه‌ى ئه‌بورغیفیان كردووه و تێبینى ئه‌وه‌یان كردووه، لیژنه‌كه چه‌ندان شێوازى خراپى بۆ وه‌رگرتنى گوته‌ى گیراوه‌كان به‌كارهێناوه.
ئه‌شكه‌نجه و زیندانى نایاسایى
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستگیركراون، له شوێنێكى تایبه‌ت به ده‌زگاى دژه تیرۆر ده‌ستبه‌سه‌ركراون و له شوێنێك لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه، كه له‌لایه‌ن ده‌زگاى دژه تیرۆر له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا بۆ لێكۆڵنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه به‌كارهاتووه كه گومانى تیرۆرییان لێده‌كرێن. راپۆرته‌كه باس له‌وه‌یش ده‌كات سه‌ركرده‌كانى ده‌زگاى دژه تیرۆر چه‌ندان جار ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه له‌وه‌ى ئه‌و شوێنه‌یان به خراپ له لایه‌ن لیژنه‌كه‌ى ئه‌بورغیف به‌كارده‌هێنرێت.
رۆژنامه‌ى واشتنن پۆست باس له‌وه‌یش ده‌كات ئه‌مریكییه‌كان كه له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا بوون، ئاگادارى ئه‌و كاره بوون، به‌ڵام بێده‌نگییان لێكردووه. وه‌ك نموونه واشنتن پۆست باس له حاڵه‌تێكى مردن ده‌كات كه گومان ده‌كرێت به هۆى ئه‌شكه‌نجه‌دانى لیژنه‌كه‌وه بێت، ئه‌ویش مردنى قاسم حه‌مود مه‌نسوره. قاسم به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى خۆراك بووه له وه‌زاره‌تى بازرگانى، له لایه‌ن لیژنه‌كه گیراوه، خێزانه‌كه‌ى چه‌ندان وێنه‌یان لایه كه ده‌ريده‌خەن ددانى شكاوه و شوێنه‌وارى ئه‌شكه‌نجه به نێوچه‌وانییه‌وه دیاره.
یه‌كێك له شێوازه‌كانى تر‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌كارهێنانى كاره‌با و به‌سته‌وه به كه‌له‌بچه‌ى لاستیكى، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له گیراوه‌كان رووتكراونه‌ته‌وه، له‌سه‌ر بزوێنه‌رى ئۆتۆمبیل دانراون، كه له راپۆرته‌كه‌یش ئه‌مه وه‌ك ده‌ستدرێژى لێكدراوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ى یاساى عێراق. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌یش ده‌گوترێت دانپێنانى پێشینه ئاماده‌كراوه و به گیراوه‌كان گوتراوه ده‌بێت واژووى له‌سه‌ر بكه‌ن.
راپۆرته ئه‌مریكییه‌كه باس له‌وه ده‌كات لیژنه‌كه ئامانجى سیاسیشى هه‌بووه، بۆ ئه‌وه كارى كردووه كه نه‌یاره‌كانى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بخاته زیندانه‌وه، كه ئه‌و كات نزیكترین هاوپه‌یمانى كازمى بووه.
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست ده‌ڵێ، "ئه‌و به‌رپرسانه‌ى له لایه‌ن لیژنه‌كه گیراون، ده‌ستگیركردنیان ئاسان بووه، چونكه هاوپه‌یمانى سیاسى به‌هێزیان نه‌بووه" دووپاتیشى ده‌كاته‌وه به‌هۆى ناڕۆشنى رێكارییه‌كان، مه‌حاڵه بزانرێت چه‌ندان كه‌س له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه‌وه‌گیراون.
واشنتن پۆست ده‌ڵێ، "له ساڵى 2003 وه عێراق زیاتر له 320 ملیار دۆلارى به هۆى گه‌نده‌ڵییه‌وه له‌ده‌ست داوه، ئه‌مه به‌گوێره‌ى هه‌ندێك خه‌ملاندنى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مان" هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، "زۆرینه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانه نوێیه‌كان ده‌ستپێشخه‌رییان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌بووه، به‌ڵام دواتر ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه بۆ ناوزڕاندنى ركابه‌رى سیاسى به‌كارهاتووه، نه‌وه‌ك چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه".
كازمى له هه‌موو پێشێلكارییه‌كان ئاگادار كراوه‌ته‌وه!
رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات هه‌ر زوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو له پێشێلكارییه‌كانى ئه‌بورغیف ئاگاداركراوه‌ته‌وه و به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكردووه‌ته‌وه و له به‌رانبه‌ردا داواى به‌ڵگه‌ى تۆمه‌تباربوونى لیژنه‌كه‌ى كردووه. كاتێك كه‌سێكى عێراق كه هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى كه‌نه‌دى هه‌بووه به ناوى "به‌ها عه‌بدولحوسێن" له لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه گیراوه و خراپ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كرواه، ئۆلرك شانون باڵیۆزى كه‌نه‌دا له عێراق داواى روونكردنه‌وه‌ى له كازمى كردووه، ئه‌ویش قسه‌كانى ره‌تكردووه‌ته‌وه و به دیپلۆماتكارێكى تر‌ى راگه‌یاندووه، كه وا بكات كه‌نه‌دییه‌كان كه‌متر بایه‌خ به‌و مه‌سه‌له‌یه بده‌ن.
واشنتن پۆست گوتویه‌تى هه‌وڵى داوه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بدوێنێ، به‌ڵام ده‌ستى نه‌كه‌وتووه، راوێژكارێكى دواندووه، بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م لیژنه‌یه روونكردنه‌وه بدات، ئه‌ویش تۆمه‌ته‌كانى ره‌تكردووه‌ته‌وه. خالد مه‌حنا گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى راپۆته‌كه لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى داوه و گوتوویه‌تى، "ئه‌مه دۆسیه‌یه‌كى دادوه‌رییه" سه‌باره‌ت به ئه‌حمه‌د ئه‌بوره‌غیف، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ باسى له‌وه كردووه، "تا ئێستا ئه‌بورغیف له وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌وام ده‌كات، به‌ڵام هیچ پۆستێكى نییه، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه وه‌زاره‌تى ناوخۆ لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و گومانانه ده‌كات كه له‌سه‌ر لیژنه‌كه هه‌یه.
په‌رله‌مانى عێراق پشتڕاستى راپۆرته‌كه‌ى واشنتن پۆست ده‌كاته‌وه
دوا به‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى راپۆرته‌كه واشنتن پۆست، عالیه نوسه‌یف په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا له راگه‌یێندراوێكى فه‌رمى، پشتڕاستى زانیارییه‌كانى راپۆرته‌كه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "دووپاتكردنه‌وه‌یه له‌و زانیارییانه‌ى كه له راپۆرتى لیژنه‌ى چاودێرى ژماره 147 هاتووه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونى ده‌كاته‌وه لیژنه‌یه‌كى چاودێرى به ناوى "لیژنه‌ى چاودێرى بۆ لیژنه‌كه‌ى ئه‌بوره‌غیف" له په‌رله‌مانى عێراق پێكهاتبوو، راپۆرتێكى ئاماده‌كردبوو له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانى لیژنه‌كه، كه هه‌ر هه‌موویان له‌لایه‌ن راپۆرته‌كه‌ى واشنتن پۆست دووباره كراوه‌ته‌وه. عالیه نوسه‌یف داوا له محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستا ده‌كات له به‌رزترین ئاست لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه بكات كه له راپۆرته‌كه هاتووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment