لە هەرێمى کوردستان هیچ ئاهەنگێک بە بۆنەى سەرى ساڵى نوێ بەڕێوەناچێت کوردستانی

نوچەنێت:

بە بۆنەى سەرى ساڵى نوێ لە هەرێمى کوردستان، هیچ جۆرە ئاهەنگێکى فەرمى لە پارێزگاکان بەڕێوەناچێت و پارێزگاى هەولێر بۆ سلێمانى و دهۆک درێژە بە ماتەمینى دەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (22/کانوونى یەکەم/2022) حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "هەرێمی كوردستان دەچێتە ناو سەری ساڵەوە و له‌گه‌ڵ هاتنی ئەو بۆنەیەشدا،‌ جگە لە خۆشیدەربڕینی خەڵك و بۆنەی كۆمەڵایەتی، هیچ مەراسیم و بۆنەیەكی فەرمی بەڕێوە ناچێت."

بەپێى ڕاگەییندراوى حکومەتى هەرێمى کوردستان، "پارێزگای هەولێر ماتەمینی بۆ سلێمانی و دهۆك درێژە پێ دەدات" تەنها هەندێ شوێن دەڕازێندرێتەوە و هاووڵاتیانیش دەتوانن خۆشى خۆیان دەربڕن.

سەبارەت پارێزگاى سلێمانى ساڵح ڕه‌حمان محه‌مه‌د، لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندنی پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یاند: "وه‌ك پارێزگای سلێمانی بە هۆی ته‌قینی سیسته‌می غاز‌ ڕووی دا و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی، بڕیاری هیچ بۆنه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ سه‌ری ساڵ نه‌دراوه‌، به‌ڵام خەڵك خۆیان دەتوانن خۆشیی خۆیان دەرببڕن."

هەروەها بە هەمانشێوەى پارێزگاکانى دیکە، له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجەش‌، ئاهەنگى فەرمى بەڕێوەناچێت، تەنها ‌چه‌ند چالاكییه‌ك ئەنجام دەدرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین