کەشناسى هەرێم: باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناسى هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکات، ئەمڕۆ ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت و سبەى لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (21/کانوونى یەکەم/2022) کەشناسى هەرێمى کوردستان، پێشبینییەکانى (48) کاتژمێرى بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ "ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت."

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى پێنجشەممە ئاماژە بەوەدەکات، "ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت و لەهەندێ کاتدا هەورى تەواو دەبێت ، لەگەل ئەگەرى نمە باران لەهەندێ ناوچەکانى گەرمیان و پارێزگاى هەڵەبجە لەکاتەکانی ئێوارەدا."

کەسناشى هەرێم پێشبینى دەکات، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت :

هەولێر: 16 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى

دهۆک: 15 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى

سۆران: 10 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین