لە رووسیا خواست لەسەر دراوی توركی زیادی كردووە ئابووری جیهان

نوچەنێت

یۆری دینیسۆڤ، سەرۆكی ئەنجوومەنی بەڕیوەبردنی بۆرسەی مۆسكۆ راگیەیاند، "بەراورد بە ساڵی رابردوو خواست لەسەر لیرەی توركیا (17) بەرانبەر زیادی كردووە."

ئەمرۆ سێشەممە (20/كانوونی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە سەرۆكی ئیدارەی بۆرسەی مۆسكۆ  رایگەیاند، "خواست لەسەر دراوی وڵاتانی دۆست زۆر بەخێرایی لە وڵاتەكەمان زیادی كردووە."

سەبارەت بەو دراوانەی زیادی كردووە، یۆری دینیسۆڤ ئاماژەی بەوە كرد، "خواست لەسەر دراوەی چینی و توركی كازاخستانی زیادی كردووە."

سەبارەت بە بەهای دۆلای ئەمەریكی ئەو بەرپرسەی رووسیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "خواست لەسەر دۆلاری ئەمەریكی لە بازاڕەكانی رووسیا بۆ نیووە دابەزیووە."

لەدوای هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا پەیوەندییە ئابووری و دیپلۆماسییەكان رووسیا لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی جیهان گۆڕانیان بەسەرداهاتووە، بەڵام توركیا نەچووە ژێر داواكاری ئەمەریكا و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و رەتی كردەوە سزای ئابووری بەسەر مۆسكۆ بسەپێنێت، دواتریش لەگەڵ ئەنقەرە و مۆسكۆ رێككەوتن لە (25%) كڕینی گازی رووسی بە دراوی رووسی بدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین