عێراق ئاستی هەناردەکردنی نەوت بەرز دەكاتەوە ئابووری جیهان

نوچە نێت

بە ئامانجی زیادکردنی توانای گواستنەوەی نەوت، عێراق چەند گرێبەستێكی واژۆكرد کرد، بە جۆرێک بڕی هێڵی بۆڕی گواستنەوەی نەوت بەرز ببێتەوە بۆ (2.4) ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ڕۆژی یەکشەممە (13/نیسان/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، عێراق ڕێککەوتنێکی کۆتایی پێهێنا بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی هەناردەکردنی نەوت بە ئامانجی زیادکردنی توانای گواستنەوەی نەوت لە کێلگەکاندا".

بە سەرپەرشتی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق کۆمپانیای نەوتی بەسرە گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی (MICOPERI)ـی ئیتاڵی و (ESTA)ـی تورکی واژۆ کرد بۆ دروستکردنی سێیەم هێڵی بۆڕی هەناردەکردنی نەوتی دەریایی عێراق.

وەزیری نەوتی عێراق پرۆژەکەی بە ستراتیژی بۆ کەرتی وزەی عێراقی وەسفکرد و جەختی لەوە کردەوە، "هێڵی بۆڕی نوێ بەردەوامی ئۆپراسیۆنەکانی هەناردەکردن باشتر دەکات و متمانەپێکراوی زیاتر دابین دەکات بە دامەزراندنی چەندین خاڵی هەناردەکردن".

هەروەها پڕۆژەکە دامەزراندنی بۆڕییەکی (48) ئینجی دەگرێتەوە کە (61) کیلۆمەتر لە کەنار دەریا درێژ دەبێتەوە و (9) کیلۆمەتریشی لەسەر وشکانی دەبێت. هەروەها دروستکردنی دوو سەکۆی دەریایی و سەرئاوکەوتنی هەناردەکردن و سیستەمی پاڵپشتی کارەبا و پەیوەندی و کۆنتڕۆڵ و پاراستن لەخۆ دەگرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین